لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان هەفتانە دووجار ڕاگرتنی ئینتەرنێت دەستپێدەکات
- کوردستان
- 2024-06-20

نەخشەی چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان: گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکرنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە هەفتەی داهاتووەوە هەفتانە دوو ڕۆژ و لە هەر ڕۆژێکدا دوو کاتژمێر ئینتەرنێت دەبڕدرێت.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بەهۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بڕیاری ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەک دەردەچێت.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤا نیوزی گوت: لە هەفتەی داهاتووەوە لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، واتا لە 06:00 تاوەکو 08:00ی بەیانی سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگرین، ئەمەش لەپێناو دزەنەکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 23-6-2024، یەکەم تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکات، لە هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە (یەکشەممان و چوارشەممان) دەکرێن و ڕۆژی 17-7-2024 کۆتایی بە تاقیکردنەوەکان دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد






