
دیمەنی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری هەولێر، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا 404 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لەشارەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و بەشی هەرە زۆریان سووتانی پووش و پەڵاش بوون.
وێنە گەورەکە: هەموو ساڵێک لەسەرەتای وەرزی هاوین بەهۆی سووتانی پووش و پەڵاش ڕووبەرێکی زۆری زەوی و دارستان دەستووتێت و زیان بەر هاووڵاتییان دەکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووداوەکانی خنکان زۆر دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماری چوار ڕۆژی ڕووداوەکانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند، لەکۆی 404 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، 348 ڕووداویان بەهۆی ئاگری پووش و پەڵاش بووە و زیانی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاندووە، هاوکات حەوت حاڵەتی خنکان هەبووە و پێنج کەسیش لە خنکان ڕزگار کراون و حاڵەتێکی هەڵدێران لەشاخیش تۆمارکراوە.
باکگراوند: ئەمساڵ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادیان کردووە، هاوکات هەندێک لەو ئاگرانە بەدەستی ئەنقەستن و هەندێکی دیکەیان بەهۆی هەڵە و بەرزی پلەی گەماوە بووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد






