
کەل و پەلی ڕاوکردنی ئەو ڕاوچیانەی دەستگیرکراون. وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستانی سلێمانی دەڵێت، لەماوەی زیاتر لە سێ مانگدا 80 کەس لەسەر ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکراون و لە ئەمڕۆوە ئەو قەدەغەیە هەبووە کۆتایی هات.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بۆ ڕێگری لە دروستبوونی مەترسی لەسەر گەرادانانی ماسی، لە سەرەتای مانگی ئادار قەدەغەی ڕاوە ماسی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ ڕادەگەیەنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20-6-2024, لەگەڵ کۆتایی هاتنی قەدەغەی ڕاوە ماسی ئاماری سێ مانگ و 15 ڕۆژی ڕابردووی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکە 80 کەس لەسەر ڕاوە ماسی دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر 674 تۆڕی ماسی و سێ کلاشینکۆف و نیو کیلۆ ژەهر و شەش ئۆتۆمبێل.
زانیاری زیاتر: ڕاوی ماسی بە ژەهر، تەقەمەنی و کارەبا بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە و ئەوانەی ئەنجامی بدەن ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
باکگراوند: ئەمساڵ لەڕۆژی 5-3-2024 قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕاگەیێنرا و بڕیار بوو تا 15ی حوزەیران بەردەوام بێت، بەڵام ئەم بڕیارە پێنج ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد






