
چەند قوتابییەک لە کاتی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێبکات و بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لەبارەی ناوی قوتابییان داوایەکی هەیە و دەڵێت، ساڵانە ئەو گرفتە دووبارە دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە سبەی یەکشەممە 23-06-2024 دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: نوردەین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: داوا لە قوتابییان دەکەم ئەوانەی شوێنی خۆیان نەدۆزیوەتەوە، تاوەکو کات ماوە ناوی خۆیان لەڕێگەی ئەو لینکەی بڵاوکراوەتەوە بدۆزنەوە، چونکە هەر قوتابییەک شوێنی بۆ دیاری کراوە و لەسەر پرسیاری تاقیکردنەوە ناوی قوتابییەکە هەیە، هەر قوتابییەک نەچێتە شوێنی دیاریکراوی خۆی ناتوانێت لەشوێنی دیکە بەشداری تاقیکردنەوە بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی 06-06 لینکی ناو و شوێنی قوتابییانی پۆلی 12ـی بڵاوکردەوە، ئەو قوتابییانەی تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە شوێنی تاقیکردنەوەیان بدۆزنەوە دەتوانن لەم لینکەوە ناو و شوێنی تاقیکردنەوە بدۆزنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد






