
گرافیک، بڕوا ئیبراهیم
بەهۆی هەڵوێستی سیاسییەوە ژمارەیەک حیزب دەڵێن: ناچین بۆ پەرلەمان و بایکۆتی دەکەین. پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە چی لە کورسییەکانیان بکرێ؟ بە کام یاسا و ڕێسا بەسەر لایەنەکانی دیکەدا دابەش دەکرێن؟ وەڵامەکەی ئاڵۆز و دژ بە یەکە.
بەگوێرەی ماددەی (61)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی هەموارکراوی ساڵی 1991، کورسییەکان دەدرێن بەو حیزبانەی کەمترین دەنگیان ماوەتەوە. دەقی ماددەکە دەڵێت: "ئەگەر کورسییە بەتاڵەکە هی لیستێک بوو پاڵێوراوی نەمابێت، ئەوا کورسییەکە بۆ پاڵێوراوێکی دیکە لە قەوارەیەکی سیاسی دیکە تەرخان دەکرێت، کە کەمترین ئاستی ژمارەی ئەو دەنگانەی بەدەستهێناوە کە بۆ پڕکردنەوەی کورسییەک پێویستە، بەپێچەوانەوە کورسییەکە بە بەتاڵی دەمێنێتەوە".
هەرچەندە ئەم ماددەیە لە ڕوانگەی خەمڵاندی یاساییەوە (تەکیفی قانوونی) پڕاوپڕ نییە بۆ ئەو کێشەیەی ئێستا، لەلایەکی دیکەوە باسی بەتاڵ هێشتنەوەی کورسییەکان دەکات! ئەمەش دەرگای باسێکی تازە دەکاتەوە، بەڵام بەگوێرەی ڕێسای ژمارە (9)ی ساڵی 2024، دابەشکردنی کورسی و جێگرەوەیان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە دەرچووە، بەتەواوی پێچەوانەی یاساکەی پەرلەمانە.
بەگوێرەی ماددەی (4) بڕگەی یەکەم، ڕێساکەی کۆمیسیۆن دەڵێت (کورسییە بەتاڵەکان دەدرێت بەو حیزبانەی زۆرترین باقی دەنگیان ماوەتەوە)، ئەمەش بەتەواوی دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانە.
ئاشکرایە هێزی یاسا لە ڕێسای کۆمیسیۆن بەهێزترە، لە بنەڕەتدا نابێت ڕێسا و پەیڕەوەکان دژی یاسا بن، بەڵکو پێویستە پشت بە یاسا ببەستن. ئەم کێشەیە لە عێراقدا لەگەڵ ئەوەی چەندین یاسای بابەت هەیە، بەڵام هەر بە تەمومژی ماوەتەوە، بۆیە دەرگای دادگای فیدراڵی بووە بە ڕێی کانی و هەفتانە تانە دەدرێت لە ڕاستی دانانی شوێنگرەوەی پەرلەمان، باوەڕمان وایە ئەم کورسییە پڕکراوانەی بەدیل ئەمانیش بەهۆی دژبەیەکی یاسا و ڕێسا پێویستیان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بێت.
لەلایەکی دیکەوە پرسیارێکی دیکە دێتە پێشەوە؛ ئەگەر حیزبێک بایکۆت بکات، ئایا ڕاستەوخۆ کۆمیسیۆن دەستبەرداری باقی کاندیدەکانی ئەو حیزبە دەبێت و دابەشی دەکات بەسەر حیزبەکانی دیکەدا؟ وەڵامی ئەم پرسیارەیان ئاسانە، چونکە لە عێراق ئەزموون کراوە و بە دوو ڕێگایە:
یەکەم: دەبێت هەموو کاندیدەکانی ئەو حیزبە لە بازنەکان بە نووسراوی فەرمی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکەن، ئەوکات دەپەڕینەوە بۆ حیزبێکی تر.
دووەم: ئەگەر بەمشێوەیە نەبوو، تەنها ئەو کاندیدانەی دەرچوون دەبەخشرێن، باقیەکەی تری لەناو هەمان حیزبدا بەگوێرەی ڕیزبەندی دەنگەکانیان تەواو دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم
هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
هاوپەیمانێتیی کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی؛ سعوودیە – پاکستان
1 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
- بیروڕا
- 14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟