
دیمەنی لۆگۆی حیزبەکان و نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق، گرافیک ئاڤا
کورد له په‌رله‌مانی عێراق مافێکی ده‌ستووریی و یاسایی گرنگی بەدەستهێنا، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ڕژێمی به‌عسی پێشوو بوو بۆ داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کورد و خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌که و به‌خشینی به عه‌ره‌بی هاورده. پاشان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و موڵک و ماڵه داگیرکراوانه به جووتیارانی زووڵملێکراوی که‌رکووک، که زۆرینه‌ی ڕەهایان جووتیاری کوردن و به‌شێکی دیکه‌یان تورکمانن و هه‌ندێکیشیان عه‌ره‌بی ڕەسهنی ناوچه‌که‌ن.
ئه‌م بڕیاره که له‌سه‌ر داوا و پێداگریی نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا چه‌سپێنراو به تێکۆشان و خۆڕاگریی و ئازایه‌تیی جووتیارانی کورد له که‌رکووک کاری له‌سه‌ر کرا، سەلمێنهری چه‌ندین ڕاستییه:
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر دادگه‌ریی به‌رپابێت، ئه‌وا کاره‌کان ڕاست ده‌بنه‌وه و هەموو لایه‌ک دەگەنەوە به مافی خۆیان. وه‌ک سه‌رۆک بارزانی له په‌یامی پیرۆزباییهکەیدا بۆ جووتیارانی کورد له کەرکووک ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند. که‌واته کورد خوازیاری دادگه‌رییه و چاوی له داگیرکاریی نییە، به‌ڵام قبووڵیشی ناکات که‌س مافی بخوات، ئه‌مه‌ش ڕەوایه‌تیی ده‌داته دۆزی کورد له ته‌واوی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت له که‌رکووک.
دووەم: کورد تاوەکو بۆی بکرێت به یاسا و ده‌ستوور مافه‌کانی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه و له‌پاش ئه‌وه‌ش هێز شه‌رعییه‌تی خۆی هه‌یه.
سێیه‌م: ئه‌و یاسایه دووباره سه‌لماندییه‌وه که کورد دانیشتووی ڕەسهنی ناوچه‌که‌ن و تاپۆی ڕەشی ئه‌و ناوچه‌یه موڵکی ئه‌وانه نەک هاورده‌کان. به‌و یاسایه کۆتایی به پلانی ڕەشی به‌عس هات بۆ تەعریبکردنی که‌رکووک، ئیدی هه‌موو لایەک ده‌بێ بزانن کورد و خه‌ڵکی ڕەسهنی ناوچه‌که یه‌که‌م که‌س بوون گه‌نمیان له زەویی بەپیتی که‌رکووک چاندووه.
چواره‌م: پێداگریی و تێکۆشانی خه‌ڵکی ڕەسهنی که‌رکووک، به‌تایبه‌ت جووتیاران جێگه‌ی پێزانینه و خه‌باتی ئه‌وان بێ ده‌ستکه‌وت نه‌بوو، ئه‌وه‌تا به یاسا سه‌لمێنرا که ئه‌وان له‌سه‌ر حه‌قن و عه‌ره‌بی هاورده داگیرکه‌رن.
پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی ڕووی دا سه‌لماندی که ئه‌زموونی یه‌کڕیزیی و پێکه‌وه کارکردنی لایه‌نه کوردییه‌کان و نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا ده‌توانێت هه‌ستیارترین پرسه‌کان لە بەرژەوەندیی کورد یه‌کلایی بکاته‌وه. ئه‌مه ده‌بێت ئه‌زموونێک بێت له‌پاڵ ئه‌زموونه‌کانی دیکەدا، که ئەوەی بە یه‌کڕیزیی بۆ کورد بەدەست دێت، هەرگیز ناته‌بایی و ناکۆکی و ململانێی سیاسی دەستەبەری ناکات، بگرە له ده‌ستی ده‌دات.
له مێژووی کۆن و نوێ‌دا هه‌میشه کورد به یه‌کڕیزیی له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و به ناکۆکیش ده‌ستکه‌وته‌کانی له ده‌ست داوه، بۆیه ده‌بێت بردنه‌وه‌ی یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵک و ماڵ به یه‌کڕیزیی ببێته وانه و ئه‌زموونێک بۆ هه‌موو فراکسیۆنه‌کان، که ئه‌گه‌ر له پرسه چاره‌نووسسازه‌کانی دیکه‌شدا هه‌ماهه‌نگ بن، ده‌توانن زۆر بابه‌ت یه‌کلایی بکه‌نه‌وه و ئه‌و یهکدەنگییە هێز و مه‌زنیی به کورد ده‌به‌خشێت له عێراقدا.
به‌داخه‌وه له ماوه‌کانی ڕابردوودا و له بابه‌تی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، لایه‌ن و نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا هه‌ر کامیان به پاساوێک به ئاراسته‌یه‌کی جیاواز و زۆر جاریش دژ به هه‌رێمی کوردستان لەم پرسه‌دا جووڵانه‌وه، بۆیه نه‌توانرا ئه‌و پرسه یه‌کلایی بکرێته‌وه و زۆر نوێنه‌ری کورد بوونه پاساو و ڕێنیشانده‌ری لایه‌نه عێراقییه‌کان بۆ بڕینی بودجه و نه‌ناردنی شایسته‌ی دارایی ته‌واوه‌تیی خەڵکی هەرێمی کوردستان، باجەکەشی هەر خەڵک و بەتایبەت مووچەخۆران دایان. بۆیه زۆر گرنگه ئه‌زموونی یه‌کڕیزیی ئه‌مجاره‌ی فراکسیۆنه کوردییه‌کان درێژه بکێشێت تاوەکو کێشه‌ی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک مافێکی ده‌ستووریی خه‌ڵکی کوردستان یه‌کلایی ده‌بێته‌وه و هه‌ر ناکۆکی و ڕەخنه و که‌موکووڕییه‌کیش که هه‌یه له په‌رله‌مانی کوردستان قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وه ده‌بێته باشترین ئه‌زموون و ده‌ستکه‌وت بۆ هه‌رێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

شوناس و مێژووی کورد؛ لە لووتکەی چیاکانەوە بۆناو شەقامەکانی دنیا
31 کانوونی دووەم

سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
29 کانوونی دووەم

شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
25 کانوونی دووەم

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
- بیروڕا
- 29 کانوونی دووەم
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم




