
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە داهاتی ناوخۆ پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا تەرخان دەکات و دەست بە دابەشکردنی دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا بۆ ماوەی 24 ڕۆژ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ پارەی بۆ تەرخان کردوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا نزیکەی 13 ملیار و 500 ملیۆنە، ئاڤا نیوز زانیویەتی ئەمڕۆ چوارشەممە لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی دراوە و ئەگەر سبەی ڕێکارەکان تەواوبن دەست بە دابەشكردنی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەردەلان دۆسکی، سەرۆکی دیوان لە وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا نیوزی گوت: "بۆچوونێک هەبوو مووچەی مانگی شەش لەگەڵ مانگی حەوت خەرج بکرێت و فەرمانبەرانمان دوو مووچە پێکەوە وەربگرن، بەڵام وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە لە داهاتی ناوخۆ دابەشی بکات".
باکگراوند: بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکە هەبوو، لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان پارەی بۆ خەرج نەکردن، هەرچەندە کێشەکە چارەسەر کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە خەرج نەکراوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێر 33 هەزار دینار دابەزیووە
- بزنس
- 13 تشرینی دووەم
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە






