ڕێکخراوی ترافیک: تا پێنج ساڵی دیکە مەترسییەکانی ڕووداوی هاتووچۆ لە جیهان بەڕێژەی 60% بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ڕووداوێکی هاتووچۆ
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژی جیهانی قوربانییانی هاتووچۆ، ڕێکخراوی ترافیک ڕایگەیاندووە، تا پێنج ساڵی دیکە مەترسییەکانی ڕووداوی هاتوچۆ لە جیهان بۆ ئاستی نیوە زیاتر بەراورد بە ڕێژەی ئێستا بەرز دەبێتەوە.
وێنەگەورەکە: بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، لە ساڵی 2004 نەتەوەیەکگرتووەکان، سێیەم یەک شەممەی مانگی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکی دیاریکردووە، وەک ڕۆژی جیهانی قوربانییانی هاتووچۆ، لەم ڕۆژەدا لە بەشێکی زۆری وڵاتە جیاوازەکان بە چالاکی جۆراجۆر هەوڵی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قوربانییانی هاتووچۆ، ڕێکخراوی ترافیک لە هەرێمی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، تا دێت مەترسی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لەسەر گیانی مرۆڤەکان لە جیهاندا زیاد دەکات، بەجۆرێک تا ساڵی 2030 مەترسییەکە بە ڕێژەی 60٪ بەرزدەبێتەوە، تێچووی ئابووری ئەو ڕووداوانە دەگاتە 518 ملیار دۆلاری ئەمریکی و زیانەکە بە گوژمەی 65 ملیار دینار بەر وڵاتانی تازە پێگەیشتوو دەکەوێت.
زانیاریی زیاتر: هەر لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی ترافیک هاتووە، ئەو مەترسییە لە هەرێمی کوردستانیش هەیە، ئەویش بەهۆی زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوەوە. بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆش پلانێکی پێنج ساڵە بە گرنگ دەزانێت بۆ جێبەجێکردنیشی پێویستە ئەنجوومەنێکی باڵا لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، کەسانی شارەزا و کۆمپانییاکان پێکبهێنرێت، ساڵانە داتاو ئاماری دروست کۆبکرێتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکانی هاتووچۆ بکرێت و بووجەی پێویست بۆپلانەکان دابین بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان زیاد دەکات، بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە 11 مانگی ڕابردووداش 758 مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە بازرگانان دراوە، بەم مۆڵەتانە 158 هەزار و 399 ئۆتۆمبێل هێنراونەتە هەرێمی کوردستان.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاوتووچۆی هەرێمی کوردستان بێت، لە 9 مانگی 2023 لە هەرێمی کوردستان، دوو هەزار و 971 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە، بەهۆیەوە پێنج هەزار و 515 کەس برینداربوون و 299 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بەڵام لەماوەی 9 مانگی 2024، دوو هەزار و 806 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە، کە بەهۆیەوە پێنج هەزار و 322 کەس برینداربوونە و 326 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ئەم ئامارە پێمان دەڵیت کە ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەمبوونەتەوە، ئەمەش دوای دانانی کامێراکانی تیژڕۆیی کە بە هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەڵامی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی






