سەرۆک بارزانی: ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق
- کوردستان
- 16 تشرینی دووەم

دیمەنی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی دەڵێت، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق "ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە". لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستانیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە "مەرج نییە ئەو هەلومەرجەی پێش هەڵبژاردن هەبوو دوای هەڵبژاردن بمێنێت".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد. پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەو سەرکەوتنە مەزنەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستی هێنا کە زیاتربوو لە یەک ملیۆن دەنگ. هیواشی خواست کە پڕۆسەی سیاسیی دوای هەڵبژاردن لە عێراق ڕێچکەی خۆی بگرێت لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێکی فیدڕاڵی بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکان.
بەپێی بڵاوکراوەکەی بارەگای بارزانی، سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەدا ئەمانەشی گوتووە:
-سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی کە بۆ پارتی دروستکران بەڵام بە متمانەی بەهێزی گەلی کوردستان، پارتی توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت.
-قۆناغی دوای هەڵبژاردن گرنگە و پێویستە بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور ڕێڕەوی حوکمڕانی لە عێراق ڕاست بکرێتەوە.
- جێبەجێکردنی دەستوور دەبێتە بنەمای سەرەکی بۆ گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق.
- ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە، لای ئێمە خاڵی گرنگ ئەوەیە هەر کەس و لایەنێک بڕوای بە فیدڕاڵی تەواو هەبێت لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها بڕاویان بە جێبەجێکردنی دەستوور و دەرکردنی یاسا بۆ ئەو برگانەی لە دەستووردا هاتوون و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە لەسەر بنەمای دەستوور دەرکراون هەبێت کە تا ئێستا جێبەجێنەکراون، وەکوو یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی و یاسای نەوت و گاز. هەر کەس و لایەنێک پابەندبێت بەجێبەجێکردنی دەستوور نزیکترین کەس و لایەن دەبێت لە ئێمە و لە هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکە؛ پەیوەست بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی بارەگای بارزانی، سەرۆک بارزانی جەختی کردووەتەوە لەوەی، "پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئێمە هەموو نەرمییەکمان نواند، پێشتریش ڕامانگەیاندبوو کە مەرج نییە ئەو هەلومەرجەی پێش هەڵبژاردن هەبوو دوای هەڵبژاردن بمێنێت. گرنگە دەرگاکانی گفتوگۆ کراوەبن تا بتوانین بەیەکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین".
زانیاریی زیاتر؛ پەیوەست بە بنەمای یەکڕیزیی کورد لە بەغدا بەگوێرەی بارەگای بارزانی ئەوەیە کە "باوەڕێکی هاوبەشمان هەبێت لەسەر پرسە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و لەسەر بابەتی فیدڕاڵییەت و پابەندبوونی بەغدا بە تەواوی بڕگەکانی دەستوور".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





