
وێنەی پەخشان عەزیزی- ماڵپەڕی هەنگاو
ئاڤا نیوز
دەزگای دادوەریی ئێران بە تۆمەتی دژایەتی حکومەت، سزای لە سێدارەدانی بەسەر بەندکراوێکی کورد دا سەپاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: پەخشان عەزیزی، ژنە ڕۆژنامەنووس و بەندکراوێکی سیاسیی کوردە لە بەندیخانەی ئێڤێنە و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپی دژ بە حکومەت و ئەندامێتی لە "پژاک" سزایی سێدارەدان و چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو بەندکراوە کوردە خەڵکی مەهابادە و دوێنێ سێشەممە لەلایەن دادگەوە، پارێزەرەکانی ئاگەدارکراونەتەوە لەوەی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەخشان عەزیزی، لە ڕۆژی 13ـی ئابی ساڵی ڕابردوو، لە شارۆچکەی خەرازیی شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
لە لایەکی دیکەوە: هەر دوێنێ ڕێکخراوی هەنگاو بڵاویکردەوە، حەوت بەندکراو کە هاووڵاتیی کوردیشی تێدابوون، لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارە دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 35 هەزار بەرکەوتووی مین لە عێراق تۆمار کراون
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی شۆکی لافاو ئافرەتێک جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناو و ئاڵای کوردستان لە یاریگایەکی ئیسپانیا نمایش کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەج و عومرەی كوردستان: ئەمساڵ لەڕێگەی وشكانییەوە حەج ناكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 35 هەزار بەرکەوتووی مین لە عێراق تۆمار کراون
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی شۆکی لافاو ئافرەتێک جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناو و ئاڵای کوردستان لە یاریگایەکی ئیسپانیا نمایش کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەج و عومرەی كوردستان: ئەمساڵ لەڕێگەی وشكانییەوە حەج ناكرێت






