
ئاڵا و ناوی کوردستان لە یاریگاکانی ئیسپانیا
ئاڤا نیوز
لە دوو یاریی قۆناغی 32ـی جامی شای ئیسپانیا، ئاڵای کوردستان و نووسینی "ڤیزت کوردستان" [سەردانی کوردستان بکە] لە شاشەکانی تایبەت بە ڕیکلام، لە هەرچوار لای یاریگا نمایش كرا. پلانیش هەیە یاریگای یانەی خیتافی بۆ ماوەی 10 ساڵ بەناوی "ڤیزت کوردستان"ـەوە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەردوو یاری یانەی بەرشەلۆنە لە بەرامبەر یانەی گوادالاخارا و یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی تالاڤێرا، ئاڵای کوردستان و نووسینی "visit kurdistan" لە شاشەکانی تایبەت بە ڕیکلامی بازرگانی هەرچوار لای گۆڕەپانی یاریگا دانرا و چەندین جاریش دووبارە بووەوە.
لێدوانی فەرمی: دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بە ئاڤا میدیای گوت: دەمانەوێت لە ڕێگەی وەرزشەوە گەشتیاری زیاتر بۆ کوردستان ڕابکێشین و وابکەین لە زۆرترین وڵاتی جیهانەوە گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەم مەبەستە کار لەسەر ئەوە دەکەین سوود لە وەرزشی تۆپی پێی ئیسپانیا وەربگرین.
-کار لەسەر ئەوە دەکەین، "ناوی یاریگای خیتافی بۆ ماوەی 10 ساڵ بکرێت بە "Visit kurdistan" بۆ ئەم مەبەستە، تیمە ئیسپانییەکە پرۆژەیەکیان پێشکەش کردووین، ئێستاش پرۆژەکە لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت".
ئەمەش بزانە: دانانی ئاڵای کوردستان لەم دوو یارییە لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیە بوو، وەک دەستپێشخەری بۆ پرۆژەکە و بەبێ بەرامبەر ئاڵا و نووسینی "visit kurdistan" دانرا.
بۆچی گرنگە: خول و پاڵەوانێتیی جامی شای ئیسپانیا لەسەرتاسەری جیهان بینەرێکی زۆری هەیە، دانانی ئاڵا و ناوی کوردستان لەم جۆرە پاڵەوانێتیانە وا دەکات بینەرێکی زۆر لە زۆرترین وڵاتی جیهان ئاڵا و ناوی کوردستان ببینن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






