نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان لە هەولێر و دهۆک نزیکەی 35 هەزار دینار دابەزی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیان
ئاڤا نیوز
نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان بە کۆ لە هەولێر و دهۆک نزیکەی 35 هەزار دینار دابەزی. لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوونی سووتەمەنیی هەولێر هۆکارەکەی بۆ کردنەوەی بازگەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی شارەکانی خوارووی عێراق دەگەڕێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چاوەڕوان دەکرا هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو نەوتی سپی لە وەرزی سەرماوسۆڵە بەرز بێتەوە بەڵام بەهۆی پرۆژەی ڕووناکی و بەردەوامی دابەش کردنی نەوتی سپی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەسەر هاووڵاتیان و، لەلایەکی دیکە کردنەوەی بازگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق بەڕووی بازرگاناندا نرخی نەوتی سپیی ماڵان دابەزیووە.
لێدوانی فەرمی: زوبێر هەرووتی، بازرگانی نەوت و بەنزین لە بۆرسەی سووتەمەنیی هەولێر بە ئاڤای گوت، دابەزینی نرخی نەوت گەرموگوڕی خستووەتە نێو بازاڕی سوتەمەنییەوە و لەماوەی هەفتەیەکدا بە نرخی كۆ بەرمیلێك نەوت نزیکەی 35 هەزار دینار دابەزیووە، واتە لە 185 هەزارەوە بووەتە 150 هەزار دینار. هەرچی نرخی بەنزینە بۆ هەر لیترێک 50 دینار بە گشتی دابەزیووە.
لەلایەکی دیکەوە: سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوونی سووتەمەنیی هەولێر بە ئاڤای گوت، هۆکاری دابەزینی نرخی سووتەمەنی کردنەوەی بازگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراقە بەڕووی بازرگانانی سوتەمەنی و تانکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی.
- ئەو دەڵێت، ساڵانە سەنتەری هەولێر پێویستی بە 45 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە. هێشتا لە سەنتەری هەولێر دابەش نەکراوە و چاوەڕوانی فەرمانی وەزارەتی سامانە سرووشییەکانی هەرێمی کوردستانین بۆ دابەشکردنی.
زانیاریی پەیامنێر: لە پارێزگای دهۆکیش نرخی نەوت دابەزیوە، بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا لە دهۆک، مانگێک لەمەوبەر بەرمیلێک نەوت بە 200 هەزار دینار بوو، دواتر دابەزی بۆ 175 هەزار دینار و ئەمڕۆ بە 155 هەزار دینارە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا ماوەی دوو مانگ زیاترە لە سلێمانی نرخی سووتەمەنی جێگیرە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزیخانەکانی سلێمانی بە ئاڤای گوت، هۆکارەکەی ئەوەیە سووتەمەنی لە کۆگاکان لە سلێمانی زۆرە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان لە نێوان 150 بۆ 160 هەزار دینارە و ماوەیەکی زۆرە جێگیر بووە و نەگۆڕاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 11 خولەک لەمەوپێش
عێراق بەرەو کۆبوونەوەی پەرلەمانێکی بێ سەرۆک هەنگاو دەنێت
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 35 هەزار بەرکەوتووی مین لە عێراق تۆمار کراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناو و ئاڵای کوردستان لە یاریگایەکی ئیسپانیا نمایش کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شۆکی لافاو ئافرەتێک جەڵتە لێی دا و گیانی لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 35 هەزار بەرکەوتووی مین لە عێراق تۆمار کراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناو و ئاڵای کوردستان لە یاریگایەکی ئیسپانیا نمایش کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شۆکی لافاو ئافرەتێک جەڵتە لێی دا و گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەج و عومرەی كوردستان: ئەمساڵ لەڕێگەی وشكانییەوە حەج ناكرێت






