
باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەکو نەریتێکی سیاسی لێهاتووە، لە عێراقدا بەرلەوەی پەرلەمان یەکەم کۆبوونەوەی پاش هەڵبژاردن ئەنجام بدات، ڕێککەوتن لە دەرەوەی پەرلەمان لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەکرێت بۆ بەخشینی متمانە بە سەرۆکی نوێ، بۆئەوەی وڵات نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە، بەڵام کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە بۆ گرێدانی کۆبوونەوەی یەکەم و هێشتا سوننەکان لەنێو خۆیاندا ڕێکنەکەوتوون.
وێنە گەورەکە: بڕیارە یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە 29ی کانوونی یەکەمدا بەڕێوەبچێت، بەڵام ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سوننەکان لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، کە بە شێوەیەکی نەریتی پشکی ئەوانە، بووەتە ئاستەنگێکی سەرەکی. ئەم ناکۆکییانە نەک تەنیا پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت دوا دەخەن، بەڵکو دەتوانن کاردانەوەی نەرێنییان لەسەر سەقامگیریی سیاسیی وڵات هەبێت و ببێتە هۆی پێشێلکردنی وادە دەستوورییەکان.
بابەتی سەرەکی: یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی هەڵبژێردراوی پەرلەمانەوە بەڕێوە دەبرێت و پاشان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەستپێدەکەن، کە سوونەکان دەبێت بەدەستی بهێنن، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا خواستی لایەنە سوونییەکان خرایەڕوو بۆ گرتنە دەستی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و بەخشینی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بە لایەنی کوردستانی، بەڵام ئەو بابەتە کەمترین گرنگیی سیاسی پێدرا و لە زۆر لایەنەوە ڕەتکرایەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی "العربي الجديد"ی قەتەری، عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ڕۆژی 29ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی نوێ دیاریکردووە.
دابەشبوون لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان
دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکە لە سایەی دابەشبوون و ناکۆکیی تووند لە نێوان لایەنە سوننەکاندا بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە هەڵبژاردنی کاندیدێکی سازان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرەڕای ڕاگەیاندنی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی" لەلایەن هێزە سونییەکانەوە وەک هەوڵێک بۆ یەکخستنی هەڵوێست و بۆچوونەکان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرەڕای گرنگییەکەی، ئەم هەنگاوە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە تێپەڕاندنی جیاوازییە ناوخۆییەکان یان گەیشتن بە سازانێکی یەکلاکەرەوە لەسەر ناوی کاندیدێک، ئەمەش دەرگا بۆ سیناریۆگەلی جیاواز دەکاتەوە کە ڕەنگە کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەم و سەقامگیریی کارەکانی پەرلەمان هەبێت. سەرچاوە ئاگادارەکان بە ماڵپەڕەکەیان ڕاگەیاندووە، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان لەنێوان لایەنە سوننەکاندا بەدەست نەهاتووە.
کاندیدە دیارەکان و پێشبینییەکان
لە دیارترین کاندیدەکانی ئێستا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بریتین لە محەممەد حەلبووسی، موسەننا سامەڕائی، مەحموود قەیسی، هەیبەت حەلبووسی و سابت عەباسی، بەڵام کێبڕکێی سەرەکی لەنێوان محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، سنووردار بووە، کە ئەمەی دووەمیان پاڵپشتییەکی زۆرتری لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە هەیە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەلدووری، ئەندامی حزبی تەقەدوم و گەورەترین هێزی سیاسیی سوننە لە ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی، ڕایگەیاند، "گفتوگۆکانی ئێستای نێوان لایەنە سوننەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدان و پێویستیان بە کاتی زیاتر هەیە بۆ گەیشتن بە سازانێکی گشتگیر پێش وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان." ئەو ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵدەدرێت بۆچوونەکان نزیک بکرێنەوە و ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن بۆ دەرکەوتنی کاندیدێک کە پاڵپشتی هەموو کوتلە سوننەکانی هەبێت.
پلانەکە: ئەلدووری جەختی کردەوە کە "هیچ لایەنێک نایەوێت بە دابەشبوونەوە یان فرەکاندیدبوونەوە بچێتە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان"، بۆیە هەوڵدەدەن لەو کاتەی لەبەردەست ماوە ئەم دۆسیەیە یەکلایی بکەنەوە. هاوکات ئەلدووری، دووپاتی کردەوە کە کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان "هۆکارێکی گرنگە بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان".
کاریگەرییەکانی ناکۆکی و وادە دەستوورییەکان
لێدوانی فەرمی: محەممەد دەحام، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم، ڕاگەیاند، "گفتوگۆکانی نێوان لایەنە سوننەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان هێشتا جیاوازییەکی ڕوونی تێدایە لە بۆچوونەکاندا، ناکۆکییەکانی ئێستا قورس دەکەن لەسەر گەیشتن بە سازان لەسەر کاندیدێک لە کاتی ئێستادا کە نوێنەرایەتی هەموو کوتلە سوننەکان بکات." ئەو ئاماژەی بەوەدا کە "دیمەنی سیاسی لەناو پێکهاتەی سوننەدا بە فرەبۆچوونی و تێگەیشتنی جیاواز ناسراوە، هەر کوتلەیەک خوێندنەوەی تایبەتی خۆی هەیە بۆ قۆناغی داهاتوو و پێوەرەکانی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی پەرلەمان لە خولی نوێدا، ئەمەش کاریگەریی لەسەر گفتوگۆکانی ئێستا داناوە."
دەحام وتیشی "بژاردەکانی ئێستا ڕەنگە بەرەو ئەوە بڕۆن کە بە زیاتر لە کاندیدێکەوە بچنە دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەروەها ئەگەری پێشکەشکردنی دوو کاندیدیش هەیە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان لە حاڵەتی نەگەیشتن بە لێکتێگەیشتنی کۆتایی پێش وادەی دانیشتنەکە، دڵنیایە دەرگای لێکتێگەیشتنەکان کراوە دەمێنێتەوە تا دوا ساتەکان."
باکگراوند: دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، هێزە سیاسییەکان ئێستا لەبەردەم تاقیکردنەوەی وادە دەستوورییەکانن بۆ پێکهێنانی سێ دەسەڵاتەکە. وادە دەستوورییەکان دیاری دەکەن کە سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی لە ماوەی 15 ڕۆژدا هەڵدەبژێردرێن، سەرۆککۆمار لە ماوەی 30 ڕۆژدا لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکە. پاشان سەرۆکوەزیران لە ماوەی 15 ڕۆژدا لەلایەن سەرۆککۆماری نوێ ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ماوەی 30 ڕۆژدا. ئەم وادانە بەو مانایەیە کە حکومەتی نوێی عێراق، کە دوا قۆناغی ئیستیحقاقی هەڵبژاردنە، لە کۆتایی شوباتی داهاتوودا دەبێت و نزیکەی سێ مانگی دیکەی دەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی دووەم
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات






