پەرلەمانتارێک هێرش دەکاتە سەر حکومەتەکەی سوودانی: وڵاتی لە قەرزدا نوقوم کردووە
- هەواڵ
- 18 کانوونی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی و محەممەد خەفاجی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق هەرچەندە 64 تريليۆن دينار کورتهێنانی هەیە، بەڵام دەستی کردووە بە خەرجی و زیادکردنی پابەندی دارایی لەسەر خۆی، بەمەش وڵاتی لە قەرزدا نغرۆ کردووە.
هۆکارە زانراوەکان: لە بودجەی عێراقدا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێنراوە و بەوجۆرەش کورتهێنان دەیان تریلیۆن دینارە، بەڵام لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە دەورووبەری 60 دۆلارە، واتە کورتهێنان لەوەی لە بودجەشدا دانراوە، زیاترە، بەوەش حکومەتی عێراق ناچار بووە زیاتر سەرنجی لەسەر دابینکردنی مووچە بێت و پارەی زۆرینەی هەرە زۆری پڕۆژەکانی ڕاگرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد خەفاجی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەمساڵ کورتهێنانی بودجەی عێراق 64 تريليۆن دينار بووە کە دەکاتە 32%ی کۆی بودجە، بەجۆرێک بودجە بە 200 تريليۆن دينار خەمڵێنراوە لەکاتێکدایە بە کرداری بودجەکە کەمتر لە 136 تريليۆن دينارە.
دەشڵێت، حکومەت بە حسابی خۆی داهاتی 200 تريليۆن دينارە بۆیە دەستی کردووە بە خەرجی و زیاد کردنی پابەندی دارایی، بەپاساوی ئەوەی کورتهێنان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، قەرزکردن و زیاد کردنی داهاتی نانەوتی (باج و گومرگ) پڕ دەکاتەوە، بەوەش وڵاتی لە قەرزدا نغرۆ کردووە و دەستکەوتی وەهمی بە خەڵک دەفرۆشێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






