وێنەی ئەو ئافرەتەی بەهۆی ترس لە لافاو جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەست دا
ئاڤا نیوز
دوێنێ شەو مامۆستایەکی ئافرەت لە چەمچەماڵ گیانی لەدەست دا، بە گوتەی هاوسەرەکەی بە چەند ڕۆژێک پێش لافاوەکەی چەمچەماڵ منداڵی بووە و ڕۆژی لافاوەکەش زۆر ترساوە بەوهۆیەوە توشی شۆک بووە و جەڵتە لێی داوە، بەوهۆیەوە شەوی ڕابردوو گیانی لەدەست دا.
چیرۆکی سەرەکی: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک لە پرسەکەدا قسەی لەگەڵ هاوسەری مامۆستا کوردستان قاسم کردووە و ئەویش بە ئاڤای گوت: هاوسەرەکەم سرووشتی وابوو لە هەموو شتێک دەترسا، تازە منداڵی بوو بوو، کاتێک لافاوەکە دروستبوو ئاو هاتە ناو خانووەکەمان، کاتێک کوردستان ئەمەی بینی توشی شۆک بوو زۆر ترسا و ڕای کرد خەریکبوو منداڵەکە لەدەستی بکەوێتە سەر زەوی خۆم گرتمەوە.
-"خێزانەکەم زۆر دەترسا لەوەی ئێمە و منداڵەکەمان لە ئاودا بخنکێین لەو ڕۆژەوە تەندروستی زۆر تێکچوو". گوتیشی، پزیشکەکان پێیان گوتین هاوسەرەکەت فشاری بەرزبووتەوە و جەڵتە لێی داوە.
- "تا گیانی لەدەست دا هەر هاواری منداڵەکانی دەکرد، تا دەمرم قەرزاری هاوسەرەکەمم، ئەو بۆ پیشە و خێزانەکە زۆر دڵسۆزبوو."
- بەرپرسان بەهانامانەوە نەهاتوون و ئاڤا تاکە کەناڵە لەو کەیسە هات بە دەنگمانەوە.
لەلایەکی دیکەوە: مامۆستاکە دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی براوەتە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی سلێمانی، ئاڤا پەیوەندی کرد بە کارگێڕیی نەخۆشخانەکە ئەوانیش گوتیان: زانیاری لەسەر نەخۆش بڵاو ناکەینەوە.
پەیامنێری ئاڤا قسەی لەگەڵ یەکێک لە پزیشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیە کردووە گوتوویەتی: لە ڕووی زانستی پزیشکییەوە هیچ هۆکارێک دەری نەخستووە کە لافاو هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو مامۆستایە بێت بەڵام ئەو ئافرەتە کێشەی فشاری خوێنی هەبووە و ئەوە هۆکارە زانستییەکە بووە.
ئەمەش بزانە: مامۆستاکە ناوی کوردستان مەزهەرە و تەمەنی 38 ساڵە بووە، لە گوندی هەشەزن لە قوتابخانەی دووگەردان وەک مامۆستای عەرەبی وانەی دەگوتەوە.
باکگراوند: لە 9ی ئەم مانگە لافاو قەزای چەمچەمەڵ، ناحیەکانی تەکیە و شۆڕشی گرتەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا، ئاو چووە ناو سەدان ماڵ و چەندین قوتابخانە و فەرمانگەی حکومی زیانیان بەرکەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی





