سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
ئاڤا نیوز
تووندکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەکان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵەوە، وایکردووە نەخۆشی تای خوێنبەربوون کەم بکات.
وێنە گەورەکە: لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان، هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون نەماوە، لە ئەگەری خۆنەپاراستن وجێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان مەترسی دووبارە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند: " لە هەرێمی کوردستان لەمساڵدا نۆ حەڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە کە لەناویاندا یەک کەس بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە ئەوانی دیکە دوای وەرگرتنی چارەسەر تەندروستییان باش بووە.
زانیاریی زیاتر: "ساڵی ڕابردوو23 حاڵەتی تووشبوون هەبوو کە لەناویاندا نۆ کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەی مردنی ئەو کەسانەی تووشی دەبن 40%ـە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
