ئاڤا نیوز
ژمارەی دامەزراندن بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە 500 کەسەوە بۆ 614 کەس زیاد کرا و لە نزیکترین کاتدا فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی چوار مانگدا سەرۆکوەزیران بارزانی دووجار سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر جێبەجێکردنی نۆ داواکاریی دانیشتووانی پارێزگاکە، لەنێویاندا دامەزراندنی 500 فەرمانبەر بۆ 67 فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگاکە، لە دووەم سەردانیدا، سەرۆکوەزیران بارزانی ڕەزامەندی دەربڕیوە ژمارەی دامەزراندن لە 500 کەسەوە بۆ 614 کەس زیاد بکرێت.
لێدوانی فەرمی: کاوە عەلی، جێگری یەکەمی پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: 15 هەزار کەس فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە و ناوەکانیان لە ئەنجوومەنی ڕاژەیە، بەهۆی زۆری ژمارەیانەوە، جیاکردنەوەی ناوەکان کاتی پێویستە، بەڵام هەوڵ دەدرێت لەنزیکترین کاتدا ناوەکان جیابکرێنەوە و فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەربکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی (تنسیب) فەرمانبەران دەربڕیوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکی دیکە، ئەمەش بۆ پارێزگاکان گرنگە تاوەکو بتوانن لەو شوێنانەی کارمەندیان کەمە بۆیان زیاد بکرێت.
باکگراوند: سەرۆکوەزیران بارزانی لە 22-02-2024 سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و بەردی بناغەی پردی تووەقووتی دانا، لە 30-06-2024 بۆ دووەمجار سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کردەوە و بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجەی دانا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەتووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەتووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم






