
دیمەنی پاڵاوگەیەکی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ڕایدەگەیێنێت، بۆ پاراستنی ژینگە و تەندروستیی هاونیشتمانییان، پشتگیری لە ڕێکاری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ داخستنی پاڵاوگەی نایاساییەکان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ڕایگەیاند: "ئەو پاڵاوگانەی بەبێ مۆڵەتی وەزارەت و لە دەرەوەی ڕێنوێنییەكان دامەزراون، جگە لە هەر سێ پاڵاوگەی كار و لاناز و قەیوان، مۆڵەتمان بە هیچ پاڵاوگەیەكی دیكە نەداوە، ئەوانیش بەپێی مەرج و ڕێنوێنییەكانی وەزارەت كار دەكەن".
خاڵی ئەرێنی: پێدانی مۆڵەت بە پاڵاوگەکان لەڕێگەی وەزارەت و پابەندبوون بە ڕێنوێنییەكان دەبێت، یەکێک لەوانەش پاراستنی ژینگەیە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ پاراستنی ژینگە، بە نووسراوی فەرمی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی ئاگادار کردووەتەوە، پێویستە ڕێکاری یاسایی بۆ پابەندکردنی مۆلیدەكانی كارەبا و بەكارهێنانی گازی كوالێتیی باش بەپێی خەسڵەتەكانی پەسەندكراوی وەزارەت بگیرێتەبەر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
وادەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بەئەگەری 99%
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دڵشاد شەهاب بۆ ئاڤا: بەم زووانە حکومەتی نوێ ڕادەگەیەنین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابیان 14 کەس بریندار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێکی ژینگەیی بۆ عێراقییەکان: خۆتان بۆ گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن ئامادە بکەن