
ئەو دوو بازرگانەی دەستگیرکراون
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ نەهێشتنی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیاند. بەگوتەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان توانراوە بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و 750 دەنک حەبی ترامادۆڵ دەستی بەسەردا بگیرێت.
ڕاگەیێینراوی فەرمی؛ بەپێی ڕاگەیێندراوێکی ئاسایشی هەرێم، شەوی 13ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، دوای وەرگرتنی زانیاریی پێشوەخت و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هەڵمەتێکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەدا، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، "لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارەدا، دەستیان گرتووە بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری مەترسیدار لە جۆری "کریستاڵ" و هەروەها 750 دەنک حەبی "ترامادۆڵ".
لە ئێستادا، تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە. دەزگاکانی ئاسایش جەخت لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەکانیان دەکەنەوە بۆ پاککردنەوەی کۆمەڵگا لە دیاردەی بڵاوبوونەوە و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل 15 تەرمی دیکە ڕادەستی حەماس دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
46 خولەک لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل 15 تەرمی دیکە ڕادەستی حەماس دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل هۆشداری بەپەلە دەداتە دانیشتووانی غەززە