
نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای ئامێدی
ئاڤا نیوز
نەخۆشخانەیەکەی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای ئامێدی دروستکراوە و سەرجەم کارەکانی تەواو بووە، وابڕیارە لە داهاتووێکی نزیک بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی شۆرش – هێتیت لە کۆمەڵگای هێتیت لە سنووری قەزای ئامێدی، نەخۆشخانەیەکی گشتییە و بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار بە شێوەی ستانداردی جیهانی دروستکراوە.
لێدوانی فەرمی: وارشین سلێمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە ئاڤا میدیای گوت: کارەکانی نەخۆشخانەکە تەواو بووە و سەرجەم ئامێر و پێدایستییەکان و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بۆ دابینکراوە، لە داهاتووێکی نزیک نەخۆشخانەکە دەکرێتەوە و دەکەوێتە خزمەت هاونیشتمانیان.
زانیاریی زیاتر: نەخۆشخانەکە لەسەر ڕووبەری 43 هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە، ڕووبەری باڵەخانەی نەخۆشخانەکە و بەشەکانی لەسەر رووبەری 21 هەزار مەتردووجا دروست کراوە و ئەم بەشانەی لەخۆگرتووە: (فریاکەوتن، چارەسەری سرووشتی، نۆرینگەی دەرەکی، تاقیگە، بانکی خوێن، منداڵان، ژنان و لەدایکبوون، تیشک و سۆنار، نەشتەرگەری، دەرمانخانە، شوشتنی گورچیلە، بەشی تەکنیکی ، یەکەی چارەسەر کردنی ئاوی پیس، شوێنی مانەوەی پزیشکەکان، بەشەکانی کارگێڕی و خزمەتگوزاری).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






