
باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە بەغدا، بۆ ماوەیەکی نادیار مامەڵەی وەرگرتنی هاونیشتمانیان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی جۆری A وەستاوە.
وێنە گەورەکە: لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوو جۆری سیستمی پاسپۆرت هەیە، سیستمی کۆن کە بە جۆری A ناسراوە، دەرکردنی هەر پاسپۆرتێک بەم سیستمە هەفتەیەک تا 10 ڕۆژی پێدەچێت. جۆری دووەم سیستمی نوێی ئەلیکترۆنییە و دوای نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی، بە چەند خولەکێک پاسپۆرت دەردەکرێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز زانیویەتی لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە بەغدا مامەڵەی پاسپۆرتی سیستمی جۆری A وەستاوە، بەهۆیەوە ناتوانرێت پەنجەمۆر وەربگیرێت و دانەوەی پاسپۆرت وەستاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر داوا لە هاونیشتمانیان دەکات سەردانیان نەکەن تا ئەو کاتەی خۆیان ئاگاداری بڵاودەکەنەوە. ئەوەی ئێستا مامەڵەیان ڕایی دەکرێت تەنیا سیستمی جۆری ئەلیکترۆنییە و ئەم جۆرەیان هیچ کێشەیەکی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراک
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراک
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت





