
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی چلەی ئیمامی حوسێن دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکەنەوە، سەرۆکایەتیی کۆمار داوای کردووە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
وێنە گەورەکە: لە 13ی ئایاری 2023ەوە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە نێردراوە بۆ پەرلەمانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: هاوڕێ تۆفیق، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەرۆککۆمار نامەیەکی تایبەتی بۆ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی کاتی پەرلەمانی عێراق ناردووە، تێیدا داوا دەکات پرسی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بخاتە ناو بەرنامەی کاری پەرلەمان.
لەلایەکی دیکەوە: د.سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیاربوو ئەم شەممەیە دانیشتنی پەرلەمان بکرێت، بەڵام بەهۆی پشووەکانی چلەی ئیمامی حوسێن دواخرا. فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیارمان داوە دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان یەکەم کارمان یەکلاییکردنەوەی پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دوو خوێندنەوەی لە پەرلەمان بۆ کرا و چەندجارێک لە بەرمانەی دانیشتنەکان دەرهێنرا، ئێستا تەنیا دەنگدان لەسەری ماوە. د.سەباح سوبحی دەڵێت: "بە لایەنە ناڕازییەکانی شیعە و سوننەمان گوتووە، ئێوەش پڕۆژەیەک پێشکەش بکەن بۆ بەپارێزگابوونی هەر شارێکی دەتانەوێت ئێمەش پشتگیریتان دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراک
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراک
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت





