پارێزگاری کەرکووک لەبارەی بەکارهێنانی زمانی تورکمانی و سریانی بڕیار دەدات
- کوردستان
- 2024-08-19

ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
پارێزگاری کەرکووک داوا لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە فەرمییەکانی پارێزگاکە دەکات لە نووسراوەکانیدا پشت بە هەردوو زمانی تورکمانی و سریانی وەک دوو زمانی سەرەکیی هاوتای عەرەبی و کوردی ببەستن.
وێنە گەورەکە: لە دوای دەستبەکاربوونییەوە، ئەمە سێیەمین بڕیارە کە ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک دەریدەکات، یەکەم بڕیاری خانەنشینکردنی ڕاکان جبووری، پارێزگاری بە وەکالەتی پارێزگاکە بوو لە پۆستەکەی.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوێکدا کە لەلایەن ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووکەوە دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم فەرمانگە فەرمییەکان، یەکە ئیدارییەکان، نووسینگە و بەشەکانی دیوانی پارێزگا و ڕێکخراوە مۆڵەتپێدراوەکانی کردووە "زمانی تورکمانی و سریانی هاوشانی هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی لە فۆرم و نووسراوە فەرمییەکان بەکار بهێنن".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی پارێزگاری ئەو هەنگاوەیان "بە مەبەستی دڵنیابوون و پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی کەرکووک (برایەتی) و هەمەجۆریی پێکهاتەکانییەتی".
ئەمەش بزانە: ڕاستەوخۆ دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگار لە 14ـی ئاب ڕێبوار تەها ڕێنمایی دابوو به بهكارهێنانی زمانی تورکمانی لە لێدوانه فەرمییهكانی نێوان فهرمانگهكانی كهركووک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراک
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراک
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی 20 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کۆدیان پێدەدرێت





