
دیمەنێکی وێرانبووی غەززە - گێتی
ئاڤا نیوز
بە هۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیلەوە، زیاتر لە 40 هەزار فەلەستینی لە غەززە كوژراون، زیاتر لە 100 هەزاریش بریندار بوون. هاوكات زیانێكی زۆر بەر ئاوەدانییەكانی كەرتی غەززە كەتووە؛ بە جۆرێك داروپەردووی باڵەخانەكانی غەززە بە زیاتر لە 42 ملیۆن تۆن مەزەندە دەكرێت.
وێنە گەورەكە: بە هۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە، كەرتی غەززە بووەتە وێرانەیەكی گەورە و زۆربەی خانوو و باڵەخانەكانی ڕووخاون. ئیسرائیل لە هێرشەكانی بەردەوامە و ئامانجیەتی حەماس لەناو ببات و ژێرخانی كەرتەكەش وێران بكات.
بابەتی ستراتیژی: لە كاتێكدا كە هێرشەكان بەردەوامن، هەوڵەكانی ئاگربەستیش لەئارادان؛ یەكێك لەو پرسانەشی كە لە گفتوگۆكاندا سەبارەت بە داهاتووی غەززە باس دەكرێت پرسی خاوێنكردنەوە و دواتریش ئاوەدانكردنەوەی كەرتەكەیە.
ئامارەكان
پێش شەڕ، شاری غەززە، قەرەباڵغترین شاری فەلەستین بوو، ئێستا بووەتە وێرانترین شار. زیاتر لە 70٪ـی خانووەكانی نیشتەجێبوون، قوتابخانە، نەخۆشخانە و دووكانەكانی كەرتەكە چۆڵكراون. زۆربەی دانیشتووانە 2.2 ملیۆن كەسییەكەی غەززەش ئاوارە بوون. ئەوان كێشەی ئاوی خاوێن، خۆراك، دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەكانیان هەیە.
وێنەیەكی ڕوونتر
بە گوێرەی مەزەندەی نەتەوە یەكگرتووەكان، داروپەردووی وێرانییەكانی غەززە 42 ملیۆن تۆن زیاترە؛ ئەمە واتە دەتوانیت بەو وێرانییانە لە نیویۆركەوە تا سینگاپور هێڵێك بكێشێت. تێچووی خاوێنكردنەوەی كەرتەكە چەندین ساڵ و زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت. لە ئەگەری وەستانی شەڕ و پاككردنەوەی غەززە، پاشماوەی بۆمبە نەتەقیوەكان و تەرمی بەجێماوی مرۆڤەكان، كە بە گوێرەی مەزەندەكان نزیكەی 10 هەزار تەرم دەبن، هێندەی دیكە پڕۆسەكە ئاڵۆز دەكەن.
باخەكانی غەززە
هێرشی ئیسرائیل زیانێكی گەورەی بە كەرتی كشتوكاڵیی غەززە گەیاندووە. لانیكەم نیوەی كێڵگە كشتوكاڵییەكان وێران بوون و بوون بە ژێر داروپەردووی وێرانەكانەوە. پێش شەڕ، غەززە بەشێكی بەرچاو لە پێداویستییە خۆراكییەكانی بەرهەمدەهێنا و بەشی هەرە زۆری مزرەمەنییەكانی خۆی بەرهەمی دەهێنا.
ئاوەدانكردنەوەی غەززە
بە گوێرەی مەزەندەكان، دووبارە ئاوەدانكردنەوەی غەززە پێویستیی بە زیاتر لە 80 ملیار دۆلار هەیە. هەڵبەت بەر لە پارە – كە هێشتا دیار نییە كێ دەیدات، ئاوەدانكردنەوەی غەززە پێویستیی بە ئاگربەست، سەقامگیری و ئاسایش هەیە، سەرەڕای هەموو ئەمانە، لەوانەیە بتوانرێت باڵەخانەیەكی ڕووخاو درووست بكرێتەوە، بەڵام ناتوانرێت ژیانی ملیۆنان منداڵ بە ئاسانی بونیاد بنرێتەوە كە بەهۆی مردنی دەیان هەزار كەس لە كەسوكاریان داڕماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی تەکنیکی و یاسایی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی لە بەغدان
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
26 خولەک لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و چوارچێوەی هەماهەنگی.. شەڕی گەورەترین کوتلە و پرسی ویلایەتی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دووبارەبوونەوەی سیناریۆی هاوپەیمانیی "سێقۆڵی" و بەربەستەکانی بەردەم سوودانی
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک





