ڤیدیۆی ژمارەیەک گورگاز لە ناوچەی شێروان مەزنی دەڤەری بارزان لە کۆلێک ئاو دەخۆنەوە، سەرچاوە؛ تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان ژمارەیەکی زۆری گورگاز (Wolfdog) دەردەكەون، خەڵك پێی دەڵێن گورگ، بەڵام وەچەیەكی نوێیە و له ئهنجامی جووتبوونی گورگ و سەگ دروست دهبێت.
چیرۆكی سەرەكی: لەم ماوەیەدا لە چەند دەڤەرێكی جیاوازی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان لەلایەن هاووڵاتیانەوە وێنە و ڤیدیۆی جۆرە ئاژەڵێكی كێوی تۆماركراوە و خەڵك پێی دەڵێن گورگ، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، ئەو ئاژەڵە نەك گورگ نییە، بەڵكو مەترسیشە بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی گورگ لە هەرێمی كوردستان، دوایین ناوچەش کە ڤیدیۆی ئەو ئاژەڵەی لێ تۆمار كرابێت گەڕەكی هیران سیتی شاری هەولێر بوو.
لێدوانی فەرمی: بەهێز فارووق، لێكۆڵەر و شارەزای ئاژەڵی كێوی بە ئاڤا نیوزی گوت: گورگاز ئاژەڵێکی کۆنە بەڵام دەگمەنە و زۆر بەربڵاو نییە، تایبەتمەندیی هەم (سەگ)و هەمیش(گورگ)ی تێدایە. لەڕووی زانستییەوە ئەم وەچە نوێیە خراپە و کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر تێکدانی بۆماوهی گورگ.
ئهوهی لهبارهیهوه دەگوترێت: کۆنترین بەڵگەی بوونی گورگاز لە وڵاتی مەکسیک ساڵی 2010 دۆزرایەوە، گورگازێک لەگەڵ جەنگاوەرێک نێژراوە، تەمەنی ئێسکەپەیکەرەکە بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
هۆكارە زانراوەكان: جووتبوونی سەگ و گورگ هەندێك كات لەلایەن مرۆڤ دەکرێت، واتە مرۆڤ دەبێتە هۆی لێکدانی گورگ و سەگ بۆ دروستکردنی ئەم وەچە نوێیە، ههندێك كاتیش بە سروشتی ڕوودەدات، ئەویش بە هۆکاری کەمبوونەوەی ژمارەی گورگ و زۆربوونی ژمارەی سەگ و، پەلهاویشتنیان بۆ ناو سروشت و داگیرکردنی ژینگەی ئاژەڵە کێوییەکان، بەشێوەی سروشتی زۆرینەی کات لەنێوان مێیەی (گورگ) و نێرەی (سەگ)دا جووتبوونەکە ڕوودەدات.
ئهوهی ئێستا ڕوودهدات: ئەو جۆرە گورگەی لە هەرێمی كوردستان هەیە پێی دەگوترێت گورگی خۆڵەمێشی، بەڵام گورگاز، گورگێكی پووخت نییە، بەگشتی خەڵك گورگ و گورگاز لێك جیاناكەنەوە و زانیارییەکی کەمیان لەبارەی و چۆنیەتی پەیدابوونی هەیە، لە دەڤەری گەرمیانیش پێی دەڵێن چەقەڵ بەڵام هەڵەیە و چەقەڵ جیاوازە، ئێستا ئەو جۆرە ئاژەڵە كێوییە لە زۆرێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە و ژمارەشیان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، وای لێهاتووە لە چەند شوێنێكی سەنتەری شارەكانیش بینراون.
گۆشهیهكی دیكه: گورگ و سەگ کاتێک جووت دەبن هەموو جارێك بێچوویان نابێت، ئەوکاتەی دەشیانبێت بێچووەكە دەبێتە گورگاز. وەك سەگی ماڵی نێوانی لەگەڵ مرۆڤ خۆشنییە، هاوكات (هار و دڕە) و خاسیەتی گورگیشی تێدایە، وەك گورگ پەلاماری ئاژەڵی ماڵی دەدات و نزیكی ئاوەدانیش دەبێتەوە.
لە قۆناغێكی دیكەدا كاتێك جووتبوون لەگەڵ گورگێكی كێوی دەكاتەوە، ئەوا كاریگەری لەسەر بۆماوەی گورگ دەبێت و وادەكات گورگ ئەو سروشتە كێوییەی لەدەست بدات، ئەمەش گرفتە بۆ ژینگە و سروشت. ههندێكجار جووتبوونەكە لەنێوان چەقەڵ و گورگ ڕوودەدات، لەمەدا پێچەوانەیە واتا مێیەكە چەقەڵە و نێرەكە گورگە.
زانیاریی زیاتر: ئەو لێكۆڵەرە پێیوایە هۆكاری زۆربوونی گورگاز، زۆربوونی سەگی بێلانەیە، چونكە كەمتر جووتبوونەكە لەنێوان چەقەڵ و گورگ ڕوودەدات، زیاتر لەنێوان سەگ و گورگە، بۆ ڕێگریگردن لە شێوانی سروشت و بۆ ماوەی گورگ، چارەسەر ئەوەیە سنوورێك بۆ سەگی بێلانە دابنرێت و نەهێڵرێت ژمارەیان زیاتر بێت و تێكەڵی سرووشتی گورگ بن.
ئهوهش بزانه: له چهند ڕۆژی ڕابردوودا ڤیدیۆی سووڕانەوەی جۆره ئاژهڵێكی كێوی له كۆڵانهكانی گهڕهكی هیران سیتی شاری هەولێر بڵاوبووەوە، لەمبارەیەوە بههێز فارووق گوتی: "گورگ نییە، گورگاز یاخود سەگێکی دوو توخمە، ژمارەیەکی زۆر لەو سەگە دوو توخمانەش هێنراونەتە ههرێمی كوردستان بۆ بەخێوکردن، هەندێکجار لهدهستی خاوهنهكهی ههڵدێ، یان خۆی بهڕهڵای دهكات، پێدەچێت ئەمیان یەکێک بووبێت لەوان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی پەرلەمانی عێراق میوانداریی سوودانی دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێشنیاز دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـی ئەمریکا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بایۆمەتری دەستپێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
29 تشرینی دووەم
پەرلەمانی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بۆ منداڵان پەسەند دەکات
29 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە کوردستان دەکات
- ژینگە
- 28 تشرینی دووەم
پیسکردنی پارک و شوێنە گشتییەکان نیگەرانی لێدەکەوێتەوە
- ژینگە
- 28 تشرینی دووەم
لە هەولێر سێ ژینگەپارێز خەڵات دەکرێن
- ژینگە
- 28 تشرینی دووەم
کەی بەفر و سەرما تەواو دەبێت؟
- ژینگە
- 26 تشرینی دووەم
شێخ دارا: لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت