
مەسعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەولێر
ئاڤا نیوز
دوێنێ لە بەغدا ڕەنگی كراسەكەی مەسعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران سپی بوو، ئەمڕۆ لەگەڵ هاتنی بۆ هەولێر ڕەنگەكەی بۆ ڕەش گۆڕی.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ پزیشكیان بە سەردانێك گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە، سەرۆككۆماری ئێران قاتێكی ڕەش و كراسێكی سپی لەبەر بوو، كۆبوونەوە و سەردانەكانیشی بە هەمان جلوبەرگ كرد.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعود پزیشكیان بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا. لە سەردانەكەیدا بۆ شاری هەولێر، ئەوەی تێبینی كرا مەسعود پزیشكیان هاوشێوەی دوێنێ قاتێكی ڕەشی لەبەردا بوو، بەڵام ڕەنگی كراسەكەی گۆڕیبوو بۆ ڕەنگی ڕەش.
ئهوهی لهبارهیهوه دگوترێت: هەرچەندە لەنێو خەڵك ڕەش بە ڕەنگی خەمۆكی ناسراوە، بەڵام بەپێی دەروونناسیی ڕەنگەكان، ڕەش واتای سەرنجڕاكێشی و نهێنی و قووڵی دەدات.
ئەمەش بزانە: ڕەنگی ڕەش بەهۆی ئەوەی تیشکی خۆر زیاتر هەڵدەمژێت بۆ وەرزی گەرما گونجاو نییە، بەڵام کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان بەراود بە بەغدا و شارەکانی عێراق فێنکتر و شێدارترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە






