ڕێکخراوی هەنگاو: لە خۆپیشاندانەکانی بزوتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" 142 کورد کوژراون
- کوردستان
- 2024-09-15

دیمەنی ژینا ئەمینی، وێنە سۆشیال میدیا
ئاڤا میدیا
لەیادی دوو ساڵەی گیان لەدەستدانی (ژینا ئەمینی)، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" 142 هاووڵاتی کورد کوژراون.
وێنە گەورەکە: دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ئێران و وڵاتانی جیهان ئەنجامدران و لەلایەن چالاکوانانەوە دروشمی ئەو خۆپیشاندانانە ناوی لێنرا بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی".
لێدوانی فەرمی: ئەرسەلان یار ئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤا نیوزی گوت، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی بزوتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" 142 کەس کوژراون، لەو ژمارەیە %32 خێزاندار و %67 سەڵت بوون کە تەمەی 15 ساڵ تا 72 ساڵی تێدایە.
لەو ئامارەی خراوەتە ڕوو 90 کەس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراون، لەناویاندا 16 منداڵ هەن، 14 کەسیش دوای دەستگیرکردنیان لەژێر ئەشکەنجە گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسانەی لەماوەی خۆپیشاندانەکان گیانیان لەدەستداوە، 22 کەسیان خەڵکی شاری سنە، 17 کەسیان خەڵکی بۆکان و 15 کەسییان خەڵکی مەهاباد بوون، لەکۆی ئامارەکان شەش ژن گیانیان لەدەستداوە.
باکگراوند: ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لەسەر پێناسەکەی ناوی بە (مەهسا ئەمینی) نووسراوە، کچە کوردێکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، ڕۆژی 13ی ئەیلولی 2022 لە میترۆی حەقانی ناو تارانی پایتەخت لەلایەن پۆلیسی ڕەوشت بەبیانووی نەبەستنی سەرپۆش دەستگیرکرا، سێ ڕۆژ دواتر لە نەخۆشخانەی کەسرا گیانی لەدەستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕی پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشیکراو زیاد دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی دوایین دەرفەت لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بە یەکێتی دەدات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ هۆشداری لەبارەی پیسکردنی ژینگەی ناو بازاڕی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی داوا لە ترەمپ دەکات پووتین بە ئاگربەست ڕازی بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
19 تشرینی یەکەم
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
19 تشرینی یەکەم
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
19 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕی پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشیکراو زیاد دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی دوایین دەرفەت لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بە یەکێتی دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی جیهان لە سلێمانی داوای خزمەتگوزاری دەکەن