
کۆبوونەوەی لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردن، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئامادەکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردن بەرەو کۆتایی دەچن، بەرپرسێکی باڵای ئەو حیزبەش لەبارەی ئامادەکارییەکانەوە بۆ ئاڤا دەدوێت.
لێدوانی فەرمی: سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە پەیامنێری ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: ئارامی و سەقامگیری هاووڵاتییان کاری لە پێشینەی پارتییە، دەبێت بانگەشەش هەر بەو ئارامییەوە بەڕێوەبچێت.
سالار عوسمان باسی لەوەش کرد: " ئەو ئارامییەی پارتی مانای باوەڕ بەخۆبوونیەتی بە هەموو ئەو شانازیانەی لە مێژوودا تۆماری کردوون، هاوکات ئەو دەستکەوتانەی ئێستا پێشکەشی کوردستانیان دەکات، ئەوەشی لە داهاتوودا پێشکەشی دەکات، هاوکات پارتی داوا دەکات هەڵبژاردنیکی پاک و بیگەرد بەڕێوەبچێت".
باکگراوند: بڕیارە لە 20ـی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئەم هەڵبژاردنە لە 100 کورسی پێکدێت وە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە، 13 لایەن، دوو هاوپەیمانی و 119 بەربژێری سەربەخۆ، کێبڕکێ لەسەر دەنگی 2 ملیۆن 899 هەزار 578 دەنگدەر دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە






