ئاڤای خەڵک؛ خۆڵ و خاشاک دانیشتووانی گەڕەکی بێرکۆتی نوێی هەولێری هەراسان کردووە
- کوردستان
- 18 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکی بێرکۆتی نوێ لە شاری هەولێر، ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بە کەڵەکەبوونی بڕێکی زۆری خۆڵ و خاشاک لە گەڕەکەکەیاندا و دەڵێن ئەم دۆخە بووەتە هۆی هەراسانکردن و بێزارکردنیان.
چیرۆکی سەرەکی؛ ڕێژنە خدر، یەکێک لە دانیشتووەکانی گەڕەکەکە، لە ڕێگەی ناردنی چەند وێنەیەکەوە بۆ ئاڤا، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و دەڵێت: "تیمەکانی شارەوانی زۆر درەنگ سەردانی گەڕەکەکەمان دەکەن، هەندێک جار بە هەفتەیەکیش نایانبینین."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی دواکەوتنی تیمەکانی پاککردنەوە، بەردەرکی ماڵەکانیان شێوەی زبڵخانەی وەرگرتووە. وتیشی: "بە ناچاری خۆمان دەچین و خۆڵ و خاشاکەکان لەو زەوییە بەتاڵانە فڕێ دەدەین کە هێشتا نەبوونەتە خانوو."
لێدوانی فەرمی؛ ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، بە ئاڤای گوت، ئاگاداری ئەو کێشەیە نەبوون و وتی: "نەمانزانیوە کێشەیەکی لەو شێوەیە بوونی هەبێت. بەدڵنیاییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەین و هەر کێشەیەک هەبێت، چارەسەری دەکەین."
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەروەها دڵنیایی دا کە "تیمەکانمان ڕاسپاردووە کە هەفتانە سێ ڕۆژ سەردانی گەڕەکەکە بکەن بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






