گەنجێکی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان ژیانی لە مەترسیدایە و پێویستیی بە هاوکارییە
- هەواڵ
- 18 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
فوئاد مەحمود، گەنجێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەی شەش ساڵە بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، ئێستا ژیانی لە بەردەم مەترسییەکی ڕاستەقینەدایە. فوئاد ماوەی شەش مانگە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی جگەر و ڕیخۆڵە بووە و لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
زانیاریی زیاتر؛ فوئاد کە تاقانەی چوار خوشکە، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵی بچووکە. نەخۆشییەکەی بە شێوەیەک بڵاوبووەتەوە کە پێویستی بە چارەسەرێکی خێرا و پڕ خەرجی هەیە.
خاتوو ئەسما، دایکی بەتەمەنی فوئاد کە خەڵکی گوندی بێسارانە و ئێستا لە شاری مەریوان نیشتەجێیە، دوای بیستنی هەواڵی نەخۆشیی کوڕە تاقانەکەی، سنوورەکانی بڕیوە و خۆی گەیاندووەتە سلێمانی. ئەو دایکە جەرگ سووتاوە لە تەنیشت قەرەوێڵەی کوڕەکەیەوە دانیشتووە، بە دەستە لەرزۆکەکانی دەست بەسەر و ڕووی جگەرگۆشەکەیدا دەهێنێت و ماچی دەکات، دیمەنێک کە دڵی هەموو بینەرێک دەهەژێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ خێزان و کەسوکارەکەی فوئاد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵمەتێکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری دەستپێکردووە و توانیویانە بڕی شەش سەد ملیۆن تمەن کۆبکەنەوە. بەڵام، ئەم بڕە پارەیە بەشی خەرجیی چارەسەرەکەی ناکات، کە بە نزیکەی 15 هەزار دۆلار (دەفتەر و نیوێک) مەزەندە دەکرێت.
بۆ ڕزگارکردنی ژیانی فوئاد، خێزانەکەی بە دڵێکی شکاوەوە ڕوو لە خەڵکی خێرخواز و مرۆڤدۆستی هەرێمی کوردستان دەکەن و داوای هاوکاری و پشتیوانییان لێدەکەن. خوشکێکی فوئاد ژمارە حیسابێکی بانکیی بۆ ئەم هەڵمەتە تەرخان کردووە و لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن ئەم بانگەوازە بڵاوبکرێتەوە، بەڵکو بتوانرێت لە زووترین کاتدا هاوکاریی پێویست کۆبکرێتەوە و ژیانی ئەم باوکە گەنجە لە مردن ڕزگار بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت





