کەمپەینی پشتگیری لە هاندەرانی زاخۆ بۆ بردنی خەڵاتی "زە بێست"ـی فیفا براوەتە بەسرە
- کوردستان
- 18 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە هاندەرانی زاخۆ کە هانی یانەکەیان دەدەن
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی زیاتر، کەمپەینی پشتگیری لە هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بردنەوەی خەڵاتی "زە بێست"ی فیفا وەک باشترین هاندەری جیهان بۆ ساڵی 2025، گەیشتە شاری بەسرە. ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ یاریییە چارەنووسسازەکەی هەڵبژاردەی عێراق و ئیمارات لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
وێنە گەورەکە؛ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بە فەرمی هاندەرانی زاخۆی کاندید کردووە وەکوو باشترین هاندەری ساڵ، بۆ بردنەوەی خەڵاتی زە بێست بۆ ساڵی 2025. پرۆسەی دەنگدانی بۆ خەڵاتی زە بێستی بۆ ساڵی 2025 ڕاگەیاندووە و لە کاتژمێر 11:59ی شەو لە ڕێککەوتی 28-11-2025 پرۆسەکە کۆتایی دێت. لەچوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا، هاندەرانی زاخۆ وەک باشترین هاندەری ساڵ بەربژێر کراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ جوڵەی ئەم کەمپەینە بۆ بەسرە لەسەر داوای فەرمی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بووە، کە داوای لە دەستەی هاندەرانی ناسراوی یانەی زاخۆ کردبوو بۆ ئەوەی شانبەشانی هاندەرانی عێراق، لە یاریگای نێودەوڵەتیی بەسرە ئامادەبن و هانی شێرەکانی ڕافیدەین بدەن. یانەی زاخۆش ڕاستەوخۆ ڕەزامەندیی لەسەر ئەم داواکارییە نیشانداوە.
زانیاریی زیاتر؛ بەرپرسانی یانەی زاخۆ ئامادەبوونی هاندەرانیان لەم کۆبوونەوە جەماوەرییە گەورەیەی بەسرە بە دەرفەتێکی زێڕین زانیوە. لەم چوارچێوەیەدا، کەمپەینێکی سێ ڕۆژە لە شاری بەسرە ڕێکخراوە کە لە کۆڕنیشی بەناوبانگی شارەکە، دەوروبەری یاریگا و چەند شوێنێکی قەرەباڵغی دیکە بەردەوام دەبێت، بە ئامانجی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگی دەنگ بۆ بردنەوەی خەڵاتە جیهانییەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






