ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا؟
- بیروڕا
- 2024-09-28

عادل باخەوان
بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق

وێنەی حەسەن نەسروڵڵا و ئاڵای کوردستان، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ، بەدرێژایی ڕۆژ، لە چەندین بەرنامەی میدیایی فرانکۆفۆنیدا، لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دوای حەسەن نەسروڵڵا بەشدار بووم. بۆچوونی من بەکورتی و پووختی و بێ ئەوەی بڕۆمە نێو وردەکارییەکانەوە ئەمەی خوارەوەیە:
یەکەم : تیرۆرکردنی نەسروڵڵا ڕووداوێکی زۆر گەورەیە، چونکە زیاتر لە 30 ساڵە سیمبوولی بەرەنگارییە لەبەرامبەر ئیسرائیلدا.
دووەم: کارایی ڕاستەوخۆ دادەنێت بەسەر ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی هێز لە نێوخۆی لوبناندا و ڕکابەرەکانی حیزبوڵڵا بەهێز دەکات.
سێیەم: دوای ڕێککەوتنی تائیف لە نەوەدەکاندا، هەموو میلیشیاکان چەکەکانیان ڕادەستی سوپا کرد، تەنها حیزبوڵڵا نەبێ، ئەمە وای کرد خۆی بەسەر ئەوانی دیکەدا فەرز بکات.
چوارەم: کوشتنی نەسروڵڵا یەکلاکەرەوە نییە، لەبەرئەوەی کارایی ڕاستەوخۆ دانانێت بۆ دروستکردنی "دابڕانێک" لەو پرۆسێسەدا کە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 وە تا ئێستا لەئارادایە.
پێنجەم: ئەو پرۆسێسە بە زمانێکی زۆر سادە بریتییە لەمەی خوارەوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران تێگەیشتووە لەوەی تێکەڵبوون بە جەنگ، واتە بەهێزبوونی گریمانەی کۆتایی ڕژێمی ئیسلامی لە ئێراندا، بۆیە بەهیچ شێوەیەک نایەوێت ڕاستەوخۆ تێکەڵ بە جەنگەکە ببێت.
شەشەم: تراژیدیای ئێران ئێستا ئەوەیە؛ بڕیارەکە لەدەستی ئەودا نییە، بەڵکو لەدەستی ئیسرائیلدایە. گەر تەلئەڤیڤ بڕیاری پەلاماردانی ئێرانی دا، ئەوکاتە ئایەتوڵڵاکان بەناچاری تێکەڵ بە جەنگەکە دەبن، ئەمەش دەبێت بە چرکەساتی دابڕان لەوەی کە تا ئێستا لەئارادایە.
حەوتەم: ئەوەی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەم دوانیوەڕۆیە لە بەیاننامەکەیدا پێیگوتین: ئێوە عێراقییەکان، ئێوە یەمەنییەکان، ئێوە سوورییەکان بڕۆن هاوکاریی حیزبوڵڵا بکەن و ئێمەش لێرەوە تەماشاتان دەکەین. ئەمەش ڕێک ئەو ئایەتەی بیرهێنامەوە کاتێک کە قەومەکەی مووسا، پاش ئەوەی لەدەستی فیرعەون ڕزگاری کردن، پێیانگوت: فَاذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلَا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ.. ئێران بە عێراق و سووریا و یەمەن دەڵێت : ئێوە و خواکەتان بڕۆن لەگەڵ حیزبوڵڵادا جەنگ دژی ئیسرائیل بکەن و ئێمەش لێرەوە تەماشاتان دەکەین.
هەشتەم: پرسیاری سەرەکی لەوەدایە کە ئایا عێراقییەکان و سووریەکان و یەمەنییەکان، چیان بەلاوە گرنگە : بەرژوەندیی نیشتمان و نەتەوە و خاکەکانیان یان داواکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی؟
نۆیەم: لەنێو کۆی ئەم گۆڕانکارییە گەورانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەرێمی کوردستان لە هەموو دۆخەکاندا، بە ئەرێنی یان نەرێنی، کارایی بەسەرەوە دادەنرێت و بەشێکی زۆری ئەو کاراییانەش پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئایا ستراتیژێک لەئارادایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو ئەم ڕوداوانەدا یان تا ئێستاش هەر سەرقاڵی ئەوەین هەولێر یان سلێمانی لەیەکتری وەردەگرینەوە یان نا؟؟؟؟
دەیەم: ئەو برادەرانەی کە حوسەینی کوڕی عەلییان کوشتبوو، هاتبوون لە زانایەکیان پرسیبوو: ئایا خوێنی (ئەسپێ) نوێژی پێوەیە یان نا؟ ئەویش پێیگوتبوون: ئێوە حوسەینتان کوشتووە تازە دێن پرسیاری ئەوە لە من دەکەن کە خوێنی (ئەسپێ) نوێژی پێوەیە یان نا؟ ئومێدەکەم حیزبەکانی کوردستان نەگەنە ئەم دۆخە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جووڵەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەنبار لە نێوان جێگیربوونەوە و پڕوپاگەندەی کشانەوەدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
- بیروڕا
- 14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟