
دیمەنی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ مەسرور بارزانی، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای بە گرێبەستبوونیان بڕیارە وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگاکان مانگی 10 یەکەم مووچە بە زیادکراوی وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان بە گرێبەست دەربڕی و ئەمڕۆ سێشەممە نووسراوەکە واژۆ کرا.
لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران، فەرمانەکە لە نووسینگەی تایبەتیەوە ڕەوانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، لەم یەک دوو ڕۆژە ڕەوانەی وەزارەتی داریی و ئابووری دەکرێت بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ ببەسترێت.
ئەمە لەبارەی دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار و 300 کەسە، بەڵام پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە کەی مووچە بەگرێبەست وەردەگرن؟
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی قسەی ئاڤا نیوز کرد و گوتی: ئەگەر بەخێرایی و لەم چەند ڕۆژە ڕێکارەکان تەواو بکرێن، ئەوا مانگی یانزە مووچەی مانگی 10 بە زیادکراوی وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر پەیوەست بە مامۆستایانی وانەبێژ، پێشتر بڕیاری دامەزراندنی وانەبێژانی قوتابخانەکان واژۆکرابوو کە ژمارەیان 38 هەزار کەسە، ڕێکارەکان تەواوکراون و بڕیارە مووچەی مانگی نۆیان بە زیادکراوی وەربگرن.
ئەوەش بزانە: ئێستا وانەبێژان شایستەی دارایی مانگی پێنجیان وەرگرتووە، لەم ڕۆژانە مانگی شەش لەگەڵ مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران وەردەگرن، ئەوەی دەمێنێتەوە شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشتیان دەمێنێت و هاوشێوەی ڕابردوو دەبێت، لە مانگی نۆوە مووچەیان زیاد دەبێت، دیبلۆم 400 هەزار و بەکالۆریۆس 500 هەزار دینار.
مووچەی وانەبێژان دوای دامەزراندنیان بەگرێبەست بەمشێوەیە دەبێت:
- دیبلۆمی باڵا یەک ساڵ و بەکالۆریۆس چوار ساڵ و پێنج ساڵ: 600 هەزار دینار.
- ماستەر و دیبلۆمی باڵا دوو ساڵ، بەکالۆریۆس شەش ساڵ پسپۆڕی زانستە مرۆڤایەتییەکان: 850 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینار.
- دکتۆرا پسپۆڕی زانستە مرۆڤایەتییەکان: یەک ملیۆن و 100 هەزار دینار بۆ یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار.
- هەر ئەمساڵ بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بازرانی 38 هەزار وانەبێژی قوتابخانەکان گرێبەستیان بۆ کرا و بڕیارە مووچەی مانگی نۆ بە گرێبەست وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی کەرکووک بە شێوەیەکی جیاواز سزای شۆفێرانی سەرپێچیکار دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە پارێزگای سلێمانی