
وێبسایتی زانکۆلاین، وێنە؛ ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ جاری دووەم و بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە وادەی پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاینی بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی درێژکردەوە.
وێنە گەورەكە: دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەڕێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاینەوە بەپێی نمرەكانیان داواكارییان بۆ وەرگیران لە كۆلێژ و پەیمانگەكان پێشكەش دەكەن، ئەمساڵ 20-9-2024، فۆرمەكە كارا كرا و سەرەتا وا بڕیاربوو ماوەی كاراكردنەكە تەنیا 10 ڕۆژ بێت، بەڵام دواتر پێنج ڕۆژی دیكە درێژكرایەوە، ئەم درێژکردنەوەیەش دەبێتە دووەم جار.
لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی گوت: "نزیکەی 90%ی قوتابیان فۆرمی زانکۆلاینیان پێشکەش کردووە، بڕیار بوو كاتژمێر 12:00ی ئەمشەو كارابوونی فۆرمی زانكۆڵاین بووەستێت، بەڵام بۆ 24 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە".
باکگراوند: ئەمساڵ ژمارەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی 57 هەزار بوو، زیاتر لە شەش هەزار دەرچووی ساڵی ڕابردووش ماون لە هیچ زانکۆ و پەیمانگەیەک وەرنەگیراون، وەزارەتی خوێندنی باڵا پلانی هەیە سەرجەم دەرچووانی ئەمساڵ وەربگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم