
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی پێداچوونەوە بە چاکسازی دارایی و بانکی و ڕێگری لە یاریکردن بە بەهای دینار و دۆلار، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک دەکات.
چیڕۆكه سهرهكییهكه: بەهۆى ئاڵۆزی دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسی هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و گروپە چەکدارەکانی بەناو "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق"، لە کانوونى یەکەمى ساڵى ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار گەیشتە نزمترین ئاست.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی جەخت لە تووندکردنی ڕێکارەکانی پشکنین لە حەواڵەی دارایی دەکات و داوای لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکات کە یاری بە بازاڕی دراو دەکەن لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئامادەی بوون، داوا لە بانکە حکومییەکان کرا ئاسانکاری بۆ ئەو بازرگان و خاوەنکارانە بکرێت کە لە چوار چێوەی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی کار دەکەن سەبارەت بە حەواڵەی دارایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەخێرایی دابەزی، دوێنێ بەهای هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 155 هەزار و 900 دینار، بەڵام ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووە و کاتژمێر 06:27 خولەکی ئێوارەی لە هەولێر بەهای هەر 100 دۆلارێک 153 هەزار دینار و 800 دینار بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێر 33 هەزار دینار دابەزیووە
- بزنس
- 13 تشرینی دووەم
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە
- بزنس
- 10 تشرینی دووەم
بەنگین ڕێکانی: مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بێ کێشە خەرج دەکرێت





