
هێڵەکانی کارەبا
ئاڤا نیوز
گۆڕانکاری لە کاتەکانی کارەبای نیشتمانی کراوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە سەرجەم ناوچەکان زیادی کردووە، لەم مانگەدا پێدانی کارەبا لەنێوان 12 بۆ 17 کاتژمێرە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕژدی کار بۆ جێبەجێکردنی پلانی کارەبای 24 کاتژمێری دەکات، بۆ ئەمەش پرۆسەیەکی ئەزموونی لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دەستپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا گۆڕانکاریی زۆر بەسەر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبادا هاتووە و زیادبوون.
شێوازی پێدانی کارەبای نیشتمانی بەمجۆرە بوو:
هەولێر: لە 12 بۆ 13 کاتژمێر
سلێمانی: 14 بۆ 16 کاتژمێر
دهۆک: 15 بۆ 17 کاتژمێر
هەنگاوەکانی کارەبای 24 کاتژمێری بە چی گەیشت؟
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت: ئێستا لە دیراسەکردنی بازنەی یەکەمی کارەبای 24 کاتژمێرین و بەشێوەیەکی گشتی ئەرێنییە، چونکە خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و هاوبەشانی هەڵپەیان بۆ کارەبا بەمشێوەیە نامێنێت، جگە لەوەش لۆد لەسەر دامودەزگاکانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە و سیستم جێگیر دەبێت.
گشتگیرکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەرێمی و کوردستان چەند کاتی دەوێت؟
بازنەی یەکەمی هەنگاوەکە لە هەولێرە و تیرەی بازنەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا گەورەتر دەکرێت، چونکە هەر هەنگاوێک چوار مانگی پێویستە بۆ جێبەجێکردن، هاوکات چوار مانگیش بۆ دیراسەکردن، بۆیە گشتگیرکردنی پرۆسەکە و تەواوکردنی دەکەوێتە نێو کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و هاوبەشانی هەڵپەیان بۆ کارەبا بەم شێوەیە نامێنێت، جگە لەوەش لۆد لەسەر دامودەزگاکانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە و سیستم جێگیر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 30 خولەک لەمەوپێش
مالیکی دەیەوێت بەبێ گوێدانە ڤیتۆی ترەمپ بگاتە کورسی دەسەڵات
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
هەژماری من بۆ ئاڤا: لەگەڵ گەیشتنی پارە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەكەین
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی؛ پارەدان دەکرێتە ئەلیکترۆنی و نۆرەگرتن کۆتایی دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی؛ پارەدان دەکرێتە ئەلیکترۆنی و نۆرەگرتن کۆتایی دێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کاروانێکی نوێی دەستگیرکراوانی داعش ڕەوانەی عێراق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە





