مەسرور بارزانی لەبارەی بانگەشەی لایەنەکان: شانۆگەری نییە هەندێک هەرزەکار خەڵک بخەنە پێکەنین
- کوردستان
- 2024-10-12
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەکان دەڵێت: ژیان شانۆگهری نییه تاوهكو هەندێک هەرزەکار بە نمایشێكی كۆمێدی خەڵک بخەنە پێکەنین.
چیرۆکی سەرەکی: لە شاری دهۆک یەکێک لە گەورەترین کەرناڤەڵەکانی پارتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور مارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی و بە بەشداریی نزیکەی 60 هەزار کەس بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لە سەرەتای قسەکانیدا بە ناڕاستەوخۆ باسی بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەکانی کرد و گوتی: "ژیان شانۆگەری نییە، بە نمایشێکی کۆمیدی هەندێک هەرزەکار و نسێلە پێی پێکەنن، ژیان پڕە لە هەوراز و نشێو، پێویستە حکومڕانی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە دەستی خەڵکێک بێت، جێگەی باوەڕی خەڵک بێت، ئەزموونی هەبێت، خۆنەچەمێنێت، نەترسێت و بەرامبەر هەموو تەحەدییەکان بووەستێت، هیچ گومانی تێدا نییە، تاکە لایەن کە تاوەکو ئێستا لەگەڵ خەڵک مابێت و هەتاهەتایەش لەگەڵ خەڵک بێت، پارتی دیموکراتی کوردستانە".
بابەتی ستراتیژی: مەسرور بارزانی جەختی کردەوە "چەند ڕۆژێکی دیکە بڕیار لە چارەنووسی وڵاتی خۆمان دەدەین، دەبێت کوردستان لە دەستێکدا بێت ڕووبەڕووی مەترسییەکان ببێتەوە، تەنیا پارتی لەگەڵ خەڵکی کوردستان دەوەستێت".
لەلایەکی دیکەوە: جێگری سەرۆکی پارتی بە شانازیەوە گوتی: "پارتی تاکە لایەنە باسی دواڕۆژی کوردستان دەکات، هاوکات پەیامی لایەنەکان باسی دواڕۆژ و داهاتووی خەڵک ناکات، تەنیا دەیانەوێ ڕیگە لە بەرەوپێشچوونەکانی پارتی بگرن، ئێمەش پێیان دەڵێین ناتوانن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات