سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: جووتسایدی گۆمەسپان - سماقوڵی یەکێکە لەو پڕۆژە نایابەکان
- کوردستان
- 16 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
لە ڕێوڕەسمێکدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی ڕێگای گۆمەسپان– سماقوڵی دانا، کە پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە، بەدەوری بەنداوی گۆمەسپان دەخولێتەوە.
وێنە گەورەکە: جووتسایدی گۆمەسپان– سماقوڵی ڕێگایەکی گرنگی بازرگانییە لە نێوان پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، جگە لەوەی دەبێتە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاری بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی، "جووتسایدی گۆمەسپان - سماقوڵی یەکێکە لەو پرۆژە نایابەکانی دەوروبەری هەولێر، ئاسانکاری بۆ گەشتیاران دەکات و بە دەوری بەنداوی گۆمەسپان دەخولێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی ڕێگاکە 26 کیلۆمەترە، لەلایەن هێمن گرووپ جێبەجێ دەکرێت، پانی هەر سایدێک 10 مەترە و بە بەشێوەی بازنەیی بەدەوری بەنداوی گۆمەسپان دەخولێتەوە، ڕێرەوی فریاگوزاری، دیواری پاڵپشت، پەرژینی خۆپاراستن، شەش پرد و یەک ژێر پرد لەخۆدەگرێت، لەماوەی دوو ساڵ و نیودا تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
عێراق شانەیەکی حیزبی بەعس لە 14 پارێزگا هەڵدەوەشێنێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد سەباح: سوودانی بەڵێنی داوە لەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشت بنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
19 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
11 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: بوونی عەرەب و تورکمان لە لیستی پارتی، هێزی پارتی دەپارێزێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ لایەنەکان: پارتی بە ئێوە ناشکێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی چەند پەیامێك بۆ لایەنەکانی عێراق دەنێرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پارتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات