ئاڤا دیجیتاڵ
دوای تەواوکردنی خوێندن بۆ دەستکەوتنی کار، هێڤی نەبوونی دامەزراندنی لە کەرتی گشتی نەکردە بیانوو و لە کارگەیەکی کەرتی تایبەت هەوڵی فێربوونی پیشە و ئەزموونێکی نوێی دا.
ئەوکاتەی دەستیپێکرد شارەزاییەکی ئەوتۆی لە پیشە نوێیەکەیدا نەبوو، بەڵام ئێستا یەکێكە لە بەرگدرووە دەستڕەنگینەکان.
هێڤی خدر، کارمەندی کارگەیەکی کەرتی تایبەتە و دەڵێت: ماوەی چوار ساڵە خوێندنم تەواو کردووە، دەرچووی بەشی کارگێڕی کارم و لە یەکەمەکانی بەشەکەی خۆم بووم، بەڵام بەهۆی کەمی هەلی دامەزراندنەوە لە کەرتی گشتی وەرنەگیرام.
هێڤی خدر گوتی: لە کاتی پێشنیازیکردنی ئەو کارە، ئەزموونێکی باشم نەبوو لە کاری بەرگدووری، بەڵام بەهۆی ئەوەی خولی ئەکادیمیم لە کارگەی کەما وەرگرت بۆ ماوەی سێ مانگ، دواتر لێرە وەرگیرام و بووم بە کارمەندی کارگەکە، فێربوونی پیشەکە گرنگە و لەگەڵ ئەوەشدا داهاتێکە کە بتوانم بۆ خۆم پاشەکەوتی لێ بکەم و سوودی لێ ببینم.
کۆسرەت خاوەنی کارگەی کەما، ئەو ڕۆژەی بڕوانامەی زانکۆی بەدەستهێنا بڕیاری دا پرۆژەیەک دابمەزرێنێت کە هەم خۆی هەم کەسانی دیکەش سوودی لێ وەربگرن، کۆسرەت خەسرەو ـ خاوەنی کارگەکە باسی ئەوکاتە دەکات و دەڵێت: ماوەی چوار ساڵە خوێندنم تەواو کردووە، دەرچووی بەشی فیزیام لە زانکۆی ڕاپەڕین، دوای ئەوەی کە خوێندنم تەواو کرد بیرم لەوە نەکردەوە کە دابمەزرێم، بیرم لەوە کردەوە کە هەلی کار بۆ خۆم و لەگەڵ ئەوەشدا بۆ دەوروبەرم بڕەخسێنم، خۆشبەختانە بیرمان لەوە کردەوە کە کارگەیەکی جلوبەرگ بکەینەوە، بەوپێیەی کە کارگەی جلوبەرگ لە هەرێمی کوردستان زۆر کەمە، کارگەیەکی جلوبەرگمان دانا کە هەلی کاری بۆ پانزە ژنی سنووری قەڵادزێ ڕەخساند.
خاوەنی کارگەکە دەڵێت: گەنجان بیر لە دامەزراندن نەکەنەوە، بەڵکو لەبری ئەوە بیر لە ئیشێکی سەربەخۆی خۆیان هەبێت، هەروەها دەبێت حکومەتیش یارمەتی کەرتی تایبەت بدات بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی.
ئێستا لە کارگەکەی کۆسرەتدا 15 خانمی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خاوەن کارن و ڕۆژانە بە دەسترەنگینی خۆیان ئەو پۆشاکانە دەدوورن کە بەناو و لۆگۆی براندێکی کوردییەوە دەخرێنە بازاڕەوە.
خونچە ڕەسووڵ، کارمەندی کارگەکە ئاماژەی بەوە دا کە "مەرج نییە دوای ئەوەی کە خوێندنت تەواو کرد، یان لەهەمان ئەو بوارەی کە خوێندووتە کار بکەی، دەتوانی پشت بە کەرتی تایبەت ببەستی و هەلی کارت دەستبکەوێت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەنجانمان".
جلوبەرگەکانی کارگەکە جۆراوجۆرن، بەپێی داواکاری و وەرزەکانیش دەگۆڕێن، بەرهەکانی پۆشاکی خانمانن و ساڵانە 24 هەزار پارچە لە کارگەکە دروست دەکرێن، لە بازاڕی هەرێمی کوردستان و عێراقدا ساغ دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی لەبارەی ئەو مامۆستا ئایینیانەی كاندید بوون و دەرنەچوون
- بیروڕا
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





