ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئاوانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بەدابەشکردن یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر هەژار و کەمدەرامەتان لە سەرجەم پارێزگا و ئێدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەکات.
لێدوانی فەرمی: توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داتا و زانیاریی ئەو کەسانەی فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە و لە وردبینی دەرچوون، ڕەوانەی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە بۆ پشت ڕاستکردنەوەی زانیارییەکان دوای گەڕانەوەی ناوەکان بۆ وەزارەت، دەست بەدابەشکردنی یەکەکان دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی هاونیشتمانیان بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمەکانیان پڕکردەوە و وردبینیان بۆ کرا، دواجار بەشێوەی خاڵبەندی نۆ هەزار و چوار یەکە بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان بەسەر خێزانی هەژار و فەرمانبەرانی کەمدەرامەت و 3٪ یەکەکانیش بەسەرخاوەنپێداویستییە تایبەتەکاندا دابەش دەکرێت.
ئەمەش بزانە: لەبارەی پێشەکی و ماوەی قیستی یەکەکان توانابەشیر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوە کرد، "یەکەکانی نیشتەجێبوون بەبێ پێشەکی و بەقیستی 25 ساڵ دابەشدەکرێن ئەو یەکە نیشتەجێبووانەشی تەواوبوون، دابەشدەکرێن و ڕاستەوخۆ هاونیشتمانییان کلیلی یەکەکانیان وەردەگرێن و گرێبەست لەگەڵ وەزارەت دەکەن، ئەو یەکانەشی خزمەتگوزاریان تەواو نەکراوە تا کاتی گەیاندنی خزمەتگوزاری هیچ بڕەپارەیەک لە کەسەکە وەرناگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 30 خولەک لەمەوپێش
مالیکی دەیەوێت بەبێ گوێدانە ڤیتۆی ترەمپ بگاتە کورسی دەسەڵات
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
هەژماری من بۆ ئاڤا: لەگەڵ گەیشتنی پارە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەكەین
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی؛ پارەدان دەکرێتە ئەلیکترۆنی و نۆرەگرتن کۆتایی دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی؛ پارەدان دەکرێتە ئەلیکترۆنی و نۆرەگرتن کۆتایی دێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کاروانێکی نوێی دەستگیرکراوانی داعش ڕەوانەی عێراق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە





