جۆرێکی دیکەی فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-03

فڕۆکەی B-52ی ئەمریکی
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێنتاگۆن بڕیاریداوە بە جێگیرکردنی فڕۆکەی جەنگی زیاتر لە ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند: ژمارەیەک فڕۆکەی B-52ی ئەمریکی گەیشتوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش وەک هۆشدارییەک بۆ ئێران دوای هەڕەشەکانی بۆسەر ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکەوە: لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند: ''ئەگەر ئێران یان گرووپە هاوبەشەکانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بقۆزنەوە بۆ بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئەوا ئەمەریکا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لە ئەمریکییەکان.
زانیاریی زیاتر: ئەم توانا سەربازییە نوێیانە بریتین لە مووشەکی بالیستی، فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی B-52 و جۆرەکانی تری فڕۆکەی سەربازی.
باکگراوند: فڕۆکەی B-52ی ئەمریکی، توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی و چەندین چەکی دیکەی قورس هەیە، دەتوانێت 14 هەزار کیلۆمتر بفڕێت بەبێ پڕکردنەوەی سووتەمەنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات و سووریاش دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
20 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتیی داواکارییەکی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە غەززە





