
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف
ئاڤا نیوز
دوای هەوڵی دەستدرێژیی دوو هاووڵاتیی پاکستانی بۆ سەر گەنجێکی عێراقی، بەڕێوبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لە گشتاندنێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بەشەکانی کردووە، هۆشداری دەدات لەوەی خراپ ناوهێنانی فڕۆکەخانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سزاکەی دەرکردنە.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی حوسێن عەباس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەرچاوە مرۆییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفی لەسەرە، تێیدا هاتووە: "بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە، هەر بەڵێندەرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە خراپ پۆستێک لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف یان بەڵێندەرانی فڕۆکەخانە بکات، دەستبەجێ گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە".
هۆکارە زانراوەکان: ئەو گشتاندنەی بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکانەخانە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ هەواڵێک بڵاو بووەوە لەسەر ئەوەی گەنجێکی عێراقی لەلایەن دوو پاکستانییەوە هەوڵدراوە دەستدرێژیی بکرێتە سەر کە هەرسێکیان کارمەندی فڕۆکەخانەی نەجەفن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەیەک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دوو کرێکاری پاکستانی کە لە فڕۆکەخانەی نەجەف کاردەکەن هەوڵی ئەوەیان داوە دەستدرێژیی بکەنە سەر کارمەندێکی عێراقی، ئەویش لە فڕۆکەخانەکە کاردەکات".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، کەسێک بە ڕێکەوت درکی بەو بابەتە کردووە و ئەو گەنجەی لە دەست ئەو دوو پاکستانییە ڕزگارکردووە، ئێستا ئەو دوو کرێکارە پاکستانییە لەلایەن دەزگای هەواڵگری لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






