توێژینەوەیەک: ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێ هەستی دڵخۆشیی زیاتر دەکات

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک: ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێ هەستی دڵخۆشیی زیاتر دەکات

چەند کەسێک بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە ئاهەنگ دەگێڕن

ئاڤا نیوز

 

کەمتر لە 50 ڕۆژی ماوە تاوەکو جیهان پێ بنێتە ساڵێکی نوێ، بەڵام ئەمە تەنیا نەریتێک یاخود مەراسیمێكی کولتووری نییە، بەڵکو سوودی دەروونی بەو کەسانە دەبەخشێت کە ئامادەکاری بۆ ئەو یادە دەکەن.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری "دەروونناسی ژینگەیی" بڵاوکراوەتەوە، پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لەنێوان ڕازاندنەوە و ئامادەکارییکردن بۆ ساڵی نوێ لەگەڵ دڵخۆشبوونی کەسەکان.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەبەشێکی دیکەی توێژینەوەیەکدا هاتووە، کە بەهۆی سەرقاڵبوونی کەسەکان بە دیزاینکردن و ڕازاندنی ماڵەکانیان، هەستێکی چێژبەخەش بە کەسەکان دەدات، هاوکات خەڵک لەگەڵ درواسێ و هاوڕێکانیان بەهۆی ئەم بۆنەیەوە زیاتر تێکەڵ دەبن و نزیکبوونەوەی زیاتر ڕوودەدات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دەرونناسان ئاماژە بەوەشدەکەن کە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ وا لە مرۆڤ دەکات بگەڕێنەوە بۆ کات و ساتە خۆشەکان، هاوکات بیری قووڵ لای مرۆڤەکان دروست دەکات کە پلان بۆ ژیانێکی تەندروست دادەنێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: