
دیمەنی شاری سلێمانی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ بەبۆنەی ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی چەندین چالاکی جیاواز لە چەند شوێنێکی سلێمانی بەڕێوەچوون و بڕیارە ڕۆژانی دواتریش بەردەوام بن.
چیرۆکی سەرەکی: یادی 241 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی کرایەوە، ئەمساڵ یادەکە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گەرم و گوڕتر و جیاوازترە، بە بەشداری چین و توێژە جیاوازەکان، چەندین چالاکی جۆراوجۆری هونەری، ئەدەبی و کولتووری بەڕێوەچوون.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، سلێمانی گەیشتووەتە ئاستێکی شایستە و بووەتە شاری یەکتر قبووڵکردن.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی دەڵێت: ئەمڕۆ لە حەوشەی سەرای سلێمانی، چەند چالاکییەکی هونەری و کولتووری بەڕێوەچوون، تێیدا چەندین کەسایەتی، ئەدیب و نووسەر بەشداربوون و هونەرمەندان بە کارە هونەرییەکان پەیامەکانیان بە ئامادەبووان گەیاند.
زانیاریی زیاتر: هەر بۆم بۆنەیەوە ئەم چالاکییانەش بەڕێوەچوون:
٠ فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری لە گەڕەکی سابونکەران تاوەکو کاتژمێر 10ـی شەو بەردەوام بوو.
٠ فێستیڤاڵی یادی سلێمانی، بە چالاکی هونەری و کولتووری و نمایشی جلوبەرگی کوردی بەڕێوەچوو.
٠ کاتژمێر شەش بە ئامادەبوونی هونەرمەند مەحموود محەممەد و گرووپی ئەستێرەکانی هەڵپەڕكێ، لە ماجیدی مۆڵی سلێمانی بە دەهۆڵ و زوڕنا چالاکی هونەری و کولتووری کرا.
٠ کاتژمێر هەشت، شەوە ئاهەنگی خانمان، بە بەشداری خانمە گۆرانیبێژ نیان عەبدوڵڵا و گرووپی میوزیکی شادی خانمان بەڕێوەچوو.
٠ ناوەندی فێرکاری شێخ تەیب قەیوانی، مەراسیمی فێستیڤاڵی یادی 241 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی بەڕێوەبرد.
باکگراوند: سلێمانی لە 14-11-1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە ئاوەدانکراوەتەوە و پایتەختی میرنشینەکەی لە قەڵاچووەلانەوە گواستووەتەوە بۆ سلێمانی و ناوی شارەکەی بەناوی سلێمان پاشای باوکییەوە ناونا. بەدرێژایی 100 ساڵە بزاوتی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەر لەو شارەدا بەردەوامە، هەر لەبەرئەوە لەگەڵ هێنانی ناوی سلێمانی دەگوترێت شاری ڕۆشنبیری و هەڵمەت و قوربانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




