
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، هەرچەندە بەغدا پشتیووانی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا دەکات و ئومێدەوارە پرۆسەکە بە ئامانجی بەدیهێنانی ئارامی بەردەوام لە ناوچەکەدا بگاتە ئەنجام، بەڵام مانەوەی هێزەکانی پەکەکەی لە خاکی عێراقدا پێ قبووڵکراو نییە و پێویستە ئەم بابەتەش چارەسەر بکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە وەک هەنگاوێکی نوێ بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و دوای کشاندنەوەی هێزەکانی لە تورکیا و باکووری کوردستان، پەکەکە بۆ ڕێگەگرتن لە ئەگەری پێکدادان لەگەڵ سەربازانی تورکیا کشانەوەی گەریلاکانی لە ناوچەی زاپ لە قەزای ئامێدی باشووری کوردستانیش ڕاگەیاند، بەوتەی شارەزایانیش کشانەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە زاپ، دەرگا بە ڕووی چوونی شاندی کۆمیسیۆنی ئاشتی بۆ لای ئۆجەلان دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بە کەناڵی عەرەبیە و حەدەسی سعوودی ڕاگەیاند، بوونی هێز و ئەندامانی پەکەکە لە شنگال، مەخموور و چیای قەندیل لەلای حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش قبووڵکراو نییە، بۆیە دەبێت ئەم بابەتە بەجۆرێک چارەسەر بکرێت کە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق پشتیوانیی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات، ئومێدەواریشە پەکەکە و حکومەتی تورکیا بگەنە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش کە ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئارامی لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






