
پۆلێکی خوێندن لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی، گرافی، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دوایین هۆشداری بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدات لەبارەی دامەزراندنیان و دەڵێت، دەستبەکار نەبن خەڵکی دیکە لە شوێنیان دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ نزیکەی 38 هەزار وانەبێژ بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە گرێبەست دامەزران، دوای بڕیارەکە وانەبێژانی دابڕاو کە ژمارەیان زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەسە، چەند جارێک لە ڕێگەی ئاڤاوە داوایان کرد دەنگیان بگەیێنرێت بۆ ئەوەی دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 20 ڕۆژە ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن لە بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستی پێکردووە و لەو ماوەیەدا مامۆستایان پرۆسەی بایۆمەتری دەکەن و لەنێو داتابەیسی پەروەردەی شار و شارۆچکەکاندا تۆمار دەکرێن، بەڵام دوو هەزار و 453 کەس لەو وانەبێژانەی فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە، دەستیان بە مامەڵەی دامەزراندن نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو وانەبێژانەی فەرمانی بەگرێبەستبوونیان بۆ دەرکراوە، بەڵام بە هۆکاری جیاواز دابڕاون یان وازیان لە دەوام هێناوە، ئەگەر نەگەڕێنەوە سەر ئەرکەکەیان، ئەوا لە شوێنی ئەوان وانەبێژانی دابڕاو دەستبەکار دەبن و گرێبەستیان بۆ دەکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە






