سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت

ھونەرمەند زاھیر عەبدوڵڵا خدر

ئاڤا نیوز

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەندی دیاری بواری شانۆ و درامای کوردی "زاهیر عەبدوڵڵا" بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، بەم بۆنەیەوە سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی ماڵباتی ھونەرمەند زاھیر عەبدوڵڵا کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ھونەرمەندی ناسراوی کوردستان "زاھیر عەبدوڵڵا" دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران ئاماژە بەوە دەکات، هونەرمەند "زاهیر عەبدوڵڵا" کەسایەتییەکی ھونەریی دیاری شاری ھەولێر و  ھونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو، خزمەتێکی زۆری ھونەری شانۆ و سینەمای کوردی کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ھونەرمەند زاھیر عەبدوڵڵا خدر لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی ھەولێر لە دایک بووە، یەکێکە لە ھونەرمەندە دیارەکانی کوردستان کە لە چەندان دراما و شانۆدا بەشداریی کردووە.

 

ئەمەش بزانە: ھونەرمەند لە ساڵی 1972 بۆ یەکەمجار بەشداریی شانۆگەرییەکی کردووە بە ناوی "ئەنجامی پوولپەرستی" دواتر بەشداریی دەیان شانۆگەری، دراما و فیلمی سینەمایی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: