
بەرگی کتێبی "تەیراوە هەر بە پیاسە"ی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا
ئاڤا نیوز
پێنج ساڵ بەر لەوەی زاهیر عەبدوڵڵای هونەرمەند کۆچی دوایی بکات، کتێبێکی بەناوی "تەیراوە هەر بە پیاسە"ی بڵاوکردەوە و سەربووردەکانی ژیانی خۆی تێدا تۆمار کردووە.
وێنە گەورەکە: پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، هونەرمەند "زاهیر عەبدوڵڵا" گیانی لەدەست دا، جگە لە کاری نواندن، خاوەنی کتێبێکی بیرەوەرییە بەناوی (تەیراوە هەر بە پیاسە)، کە سەربووردەکانی ژیانی خۆی تۆمار کردووە، هاوکات یەکێک لە وەسێتەکانی بەرلەوەی گیان لەدەست بدات، پیاسەیەکی نێو کوچە و کۆڵانەکانی تەیراوە بکات.
زانیاریی زیاتر: کتێبەکە لە ژانری بیرەوەرییە، لە 456 لاپەڕە پێکهاتووە، ڕۆژی 12-12-2019 لە هۆلی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە هەولێر ناسێندرا، کە بیرەوەرییەکانی لە سەرەتای منداڵییەوە تا یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینی 1991 لە خۆگرتووە، هاوکات نیازی نووسینەوەی کتێبێکی دیکەی هەبوو بەناوی "هەولێر هەر بە پیاسە" بەڵام تەمەن ڕێگەی پێ نەدا.
ئەمەش بزانە: هونەرمەندەکە دەیان کاری نواندنی لە شانۆگەریی و دراماکاندا هەیە و دیارترینی درامای "هەبوو نەبوو"ــە، کە کاردانەوەیەکی زۆری لەنێو هاونیشتمانیاندا ھەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: دەبێت گیانی خامنەیی پارێزراو بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد