بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە دەرهێنانی شەماڵ حوسێن، لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکی میسری بۆ سینەما و هونەر EAFF نمایش کرا.

وێنە گەورەکە: فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکی میسری بۆ سینەما و هونەر EAFF، فێستیڤاڵێکی ساڵانەیە و لە ساڵی 2021 ەوە، ماوەی پێنج ساڵە لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، تێیدا فیلمی درێژ، کورتە فیلم و بەڵگە فیلم نمایش دەکرێن، بۆ ئەمساڵیش فێستیڤاڵەکە لە 31-10-2025 دەستی پێکردووە.

لێدوانی فەرمی: دەرهێنەر، شەماڵ حوسێن، بە ئاڤا میدیای گوت: بەڵگە فیلمی ژیان دوای ئازادی، لە فیلمی ئەمریکی میسری بۆ سینەما و هونەر، پەسەند کرا و بەڵگە فیلمەکە نمایش کرا، ئەم بەڵگە فیلمە دیکۆمێنتارییە ماوەی 21 خولەکە و باس لە ژن و پیاوی گەنجی ئێزیدی دەکات دوای ڕزگاربوونیان لە دەستی داعش و چۆن ژیانیان سەرلەنوێ دەستی پێکردووەتەوە، باسی ژیانی نوێی خۆیان لە دوای ڕزگاربوون و هاوسەرگیری و سەرەتای ژیانێکی نوێ دەکەن. هەروەها چیرۆکی ڕزگاربووان دەگێڕێتەوە کە بەدەست زەبر و زەنگی دەروونییەوە دەناڵێنن.

زانیاریی زیاتر: لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکی میسری بۆ سینەما و هونەر، 30 خەڵاتی دەبەخشێتە باشترینەکانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە، وەک باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین سیناریۆ، باشترین ئەکتەر، باشترین خانمە ئەکتەر، باشترین تراکی دەنگ.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەهێنەری کورد شەماڵ حوسێن، ساڵانێکە وەک دەرهێنەر لە بواری میدیا و کاری هونەری و سینەمایی کار دەکات، تا ئێستا بە ژمارەیەک بەرهەم بەشداری لە ژمارەیەک فێستیڤاڵی جیهانی تایبەت بە بەڵگە فیلم و فیلمی دیکۆمینتاری  و فیلم کردووە، وەک کورتە فیلمی (هاواری کچێک) یەکێک بووە لە کارەکانی فێستیڤاڵی  (کوردش مۆسکۆ فیلم) لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و لە فێستیڤاڵی (ڕیڤەر فیلم) لە ئیتاڵیا و لە فێستیڤاڵی (بۆسنا فیلم) لە بۆسنا بەشداری کردووە، ئیستاش بە بەڵگە فیلمی دیکۆمینتاری ( ژیان دوای ئازادی ) بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکی میسری بۆ سینەما و هونەر کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ