
دیمەنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا میدیا
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواوبوو و بەهۆیەوە 50 گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کێشەی کەمئاوییان چارەسەر دەبێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم، لە مانگی تەممووزی ڕابردوو قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە تەواوبوو، ئێستا قۆناغی دووەم تەواو بوو کە کێشەی کەمئاویی هەولێر تا 30ساڵی دیکە چارەسەر دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە و تیمەکان ئێستا سەرقاڵی تێستکردنی هەر سێ هێڵی سەرەکیی گواستنەوەی ئاون، بۆئەوەی بتوانن وەک یەک بە هاوسەنگی ئاو بۆ ناو شار بگوازنەوە. جگە لەو هێڵەی لە قۆناغی یەکەم ئاو دەگوازێتەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتووش سێ هێڵی دیکەی سەرەکی ئاوی خاوێن دەگەیێننە نزیکەی 50 گەڕەکی نێوان شەقامی 120 مەتری و شەقامی 150 مەتریی شاری هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر کێشەی کەم ئاوی تا 30 ساڵی داهاتوو لە شاری هەولێر چارەسەر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، لە ڕۆژێكدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەترسێجا ئاوی خاوێن بۆ گەڕەكەكانی شاری هەولێر دەنێرێت و دەبێتە هۆی داخستنی زیاتر لە هەزار بیری ئاو، 250 بۆ 300 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






